ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا مۆسكۆ به ڕاوه‌دوونان و سیخوڕیكردن به‌سه‌ر مانگێكی ده‌ستكردنی وڵاته‌كه‌ی ده‌كات، له‌لایه‌ن دوو مانگی ده‌ستكردنی سه‌ر به ئاژانسی بۆشاییگه‌ری ئاسمانی ڕووسیا.
دوای تۆمه‌تباركردنی مۆسكۆ به ئه‌نجامدانی ئه‌و تاوانه، سێرگی ریابكۆڤ جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیا به فه‌رمی وه‌ڵامی ئه‌مه‌ریكای دایه‌وه و دووپاتی كرده‌وه، كه هۆشدارییه‌كی به په‌له‌ی واشنتنیان پێگه‌یشتووه و تاوتوێ ڕاستی و دروستی بابه‌ته‌كه ده‌كه‌ن و دواتر ڕاستی و ورده‌كارییه‌كان و هه‌ڵوێستی حكوومه‌تی ڕووسیا ده‌خه‌نه‌ڕوو.
دوو مانگی ده‌ستكردنی ڕووسی ڕاوی مانگێكی ده‌ستكردنی ئه‌مه‌ریكییان ناوه
به‌رپرسێكی ڕووسی له‌وباره‌وه به ئاژانسی فڕانس پرێسی
ڕاگه‌یاندووه، كه ئه‌و ڕاوه‌دوونان و نزیكبوونه‌وانه له گه‌ردوون له نێوان مانگه ده‌ستكرده‌كان و مووشه‌كه گه‌ردوونییه‌كان زۆر دووباره ده‌بنه‌وه و گرفتێكی ئاساییه، به‌ڵام ئه‌مه‌ریكا دۆخه‌كه‌ی گه‌وره كردووه و به سیخوڕیكردن ناوی ده‌بات.
فه‌رمانده‌ی هێزه گه‌ردوونییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا جه‌نه‌رال جۆن ریمۆند له دیدارێكی له‌گه‌ڵ گۆڤاری تایم چه‌ند ورده‌كارییه‌كی له‌باره‌ی ئه‌و بابه‌ته خسته‌ڕوو و ئاماژه‌ی داوه، دوو مانگی ده‌سكردی ڕووسی به‌دوای مانگێكی ده‌ستكردنی ئه‌مه‌ریكا كه‌وتوون و سیخوڕییان به‌سه‌ره‌وه كردووه، ئه‌م رووداوه‌یش له مانگی تشرینی دووه‌م/نۆڤێمبه‌ری ساڵی ڕابردوو ئه‌نجام دراوه، له‌و بڕوایه‌دان ئه‌مه كارێكی به ئه‌نقه‌ست نییه و پلان بۆدانراوه و به مه‌به‌ستی سیخوڕیكردن مۆسكۆ ئه‌و كرده‌وه‌یه‌ی ئه‌نجام داوه.