له‌چوارچێوه‌ی كۆنفرانسی ئاسایشی میونشن كه بڕیاره ئه‌مڕۆ ده‌ست پێ بكات، مه‌سروور بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان دیداری له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك گه‌وره به‌رپرسی وڵاتان ده‌بێت.
سه‌رۆك وه‌زیرانى كوردستان و پۆمپیۆ كۆ ده‌بنه‌وه
دوێنی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا ڕایان گه‌یاند كه مه‌سروور بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان به‌شداری له كۆنفڕانسی ئاسایشی میونشن ده‌كات. به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی "وشه" سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا و وه‌زیری به‌رگری ئه‌ڵمانیا كۆ ده‌بێته‌وه.
به‌پێی زانیارییه‌كان، له په‌راوێزی یه‌كه‌م رۆژی كۆنفڕانسی ئاسایشی میونشن سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان بڕیاره له‌گه‌ڵ مایك پۆمپیۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا كۆببێته‌وه.
هاوكات مه‌سروور بارزانی له‌گه‌ڵ هه‌ر یه‌ك له دان برولێتی وه‌زیری وزه‌ی ئه‌مه‌ریكا و بۆیكۆ بۆریسۆڤ سه‌رۆك وه‌زیرانی بولگاریا كۆ ده‌بێته‌وه.
له كۆتا كۆبوونه‌وه‌ی یه‌كه‌م رۆژی كۆنفڕانسه‌كه‌ش، بڕیاره مه‌سروور بارزانی له‌گه‌ڵ ئانگرێت كرامپ كارنپاوه‌ر، وه‌زیری به‌رگری ئه‌ڵمانیا كۆببێته‌وه.
كۆنفرانسی ئاسایشی میونشن ساڵانه به‌ڕێوه ده‌چێت له كۆنفرانسی ئه‌مساڵدا باس له ته‌نگژه‌كانی ئێسته و كێشه‌كانی به‌رده‌م ئاسایشی دنیا ده‌كرێ، چاوه‌ڕێ ده‌كرێ 500 بڕیاربه‌ده‌ستی باڵای دنیا به‌شداری له كۆنفرانسه‌كه‌ی بكه‌ن، هه‌روه‌ها باس له چه‌مكی "رۆژئاوا" و "رۆژئاوابوون" ده‌كرێن، ئه‌و مه‌ترسیانه ده‌خرێنه به‌ر باس كه له‌سه‌ر ئه‌وروپا و رۆژئاوا هه‌یه.