كۆمپانیای مایكرۆسۆفتی ئه‌مه‌ریكی به بڕی نزیكه‌ی 17 ملیار دۆلار له چه‌ند خوله‌كێك زیانی به‌ركه‌وت، ئه‌مه‌یش دوای به‌های پشكه‌كانی له بۆرسه‌ی جیهان ڕووی له دابه‌زین كرد.
میدیاكانی
ئه‌مه‌ریكا بڵاویان كرده‌وه، له ئه‌نجامی ململانێی تره‌مپ له‌گه‌ڵ كۆمپانیا زه‌به‌لاحه‌كانی ئه‌مه‌ریكا، به‌هۆی كێشه‌ی كۆمپانیای ئه‌مازۆن و مایكرۆسۆفت له‌گه‌ڵ حكوومه‌ت له دادگا، به‌های پشكه‌كانی مایكرۆسۆفت له 185.40 دۆلاره‌وه بۆ 183.16 دۆلار كه‌می كرد، به‌وهۆیه‌وه‌یش ڕێژه‌ی 1% كۆی گشتی پشكه‌كانی مایكرۆسۆفت زیانی به‌ركه‌وت، كه ده‌كاته نزیكه‌ی 17 ملیار دۆلاری ئه‌مه‌ریكی.
به‌هۆی دۆسیه‌یه‌كی دادگا 1%ی پشكه‌كانی له ده‌ست دا
سكاڵاكه له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریكاوه به‌رزكراوه‌ته‌وه و دادگایش له‌به‌رژه‌وه‌ندی پنتاگۆن بڕیاری دا، تا ئێسته‌یش وه‌زاره‌ته‌كه هیچ لێدوانێكی له‌سه‌ر بڕیاره‌كه نه‌داوه، به‌ڵام ئه‌و زیانه‌ی به‌ر مایكرۆسۆفت كه‌وتووه، میدیاكانی به‌خۆیه‌وه سه‌رقاڵ كردووه و هه‌مووان دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه، كه بڕیارێكی نادادوه‌رانه بووه.
دۆسیه‌كه پێوه‌ندی به ژێرخانی ته‌كنه‌لۆجی ئه‌مه‌ریكا و زیره‌كی ده‌ستكرد و سیسته‌می ڕاكێشان و پاره‌دانه‌وه هه‌بووه، كه دادگا به پله‌ی یه‌كه‌م سزای كۆمپانیای ئه‌مازۆنی داوه و دواتریش مایكرۆسۆفت، به‌ڵام ئه‌مه وایكردووه مایكرۆسۆفت له‌و نێوه‌نده‌دا گه‌وره‌ترین زیانی به‌ر بكه‌وێت.