له وتاری ئه‌مڕۆ هه‌ینی دا شێخ عه‌بدولمه‌هدی كه‌ربه‌لائی وتاری عه‌لی سیستانی مه‌رجه‌عی شیعه‌كانی عێراقی خوێنده‌وه و دووپاتی كرده‌وه، به‌رژه‌وه‌ندی كه‌سی و خۆپه‌رستی پێویسته بخرێته لاوه و بچنه ژێر باری به‌رپرسیاریه‌تی دۆخی عێراق.
له وتاره‌كه ئاماژه‌ی دا، پێویسته ده‌سه‌ڵاتداران به دوای ڕه‌هه‌نده باشه‌كان و ئاشته‌وایی و پێشكه‌وتوخوازی بگه‌ڕێن، وڵات به‌ره‌و باشترین دۆخ ئاراسته بكه‌ن، دوور بكه‌ونه‌وه له‌به‌رژه‌وه‌ندی حزبی و كه‌سی و مه‌زه‌وی.
زیاتر
گوتی، پرۆسه‌ی سیاسی له عێراق پێویستی به گێڕانه‌وه‌ی پشتیوانی خه‌ڵك و به‌ها ڕه‌وشتییه‌كانه، تا له‌سه‌ر ڕێچكه‌یه‌كی ڕاست به‌ڕێوه بڕوات، ئه‌مه‌یش پێویستی به كاری ڕژد و دڵسۆزی زۆر هه‌یه، له‌به‌ر ئه‌وه پێویسته كه‌سانی به‌رپرسیار وڵات به‌ڕێوه ببه‌ن و شان بده‌نه به‌ر ئه‌و ئه‌ركه قورسه.
پێویسته كه‌سانی به‌رپرسیار شان بده‌نه به‌ر ئه‌ركی هه‌ستانه‌وه و گه‌شه‌پێدانی عێراق
له به‌شێكی تری وتاره‌كه‌دا سیستانی دووپاتی له‌وه كردووه‌ته‌وه، كه پێویسته ڕیشه‌ی ده‌مارگیری و نه‌ته‌وه‌په‌رستی و جیاوازی ئیتنی له‌ناوببرێ و هه‌موومان ڕۆڵه‌ی یه‌ك وڵاتین و پێویسته ده‌ست له‌ناو ده‌ست عێراق به‌ره‌و پێشه‌وه ببه‌ین، به‌رتیل و دزی و گه‌نده‌ڵی و بازرگانی به هۆشبه‌ر بنه‌بڕ بكه‌ین و كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی پێشكه‌وتوو و خوێنده‌وار دروست بكرێ، كه خاوه‌نی ژێرخانێكی گه‌وره‌ی سه‌رمایه‌ی مرۆیی بێت.