له راپۆرتێكى عێراقى ئاشكرا كراوه 90% ى حكوومه‌تى محه‌مه‌د تۆفیق عه‌لاوى له كه‌سانى سه‌ربه‌خۆ ده‌بن و حزبه‌كانیش گوشار بۆ پشكى زیاترى خۆیان دروست ده‌كه‌ن.
ماڵپه‌ڕى
به‌غداد توده‌ى عێراقى ئه‌مڕۆ شه‌موو 15ى شوبات له راپۆرتێكدا باس له چۆنیه‌تى پێكهێنانى حكوومه‌تى محه‌مه‌د تۆفیق عه‌لاوى ده‌كات.
له راپۆرته‌كه هاتووه 90%ى وه‌زیره‌كان و به‌رپرسانى حكوومه‌ته‌كه له كه‌سانى سه‌ربه‌خۆ و دوور له حزبه‌كان ده‌بن.
حزبه‌كان له‌ناو په‌رله‌مان تۆڵه له عه‌لاوى ده‌كه‌نه‌وه
له‌باره‌ی هه‌ڵوێستى حزبه‌كانیش چه‌ند به‌رپرسێكى عێراقى باسی ئه‌وه‌یان كردووه، حزبه‌كان گوشار دروست ده‌كه‌ن تا پشكى زیاتریان هه‌بێت.
یه‌كێك له گوشاره‌كانیش ئه‌وه‌یه له په‌رله‌مان تۆڵه له كابینه‌كه بكه‌نه‌وه و ده‌نگى پێ نه‌ده‌ن، بۆ ئه‌وه‌ى پشكى خۆیان زیاتر بێت.
ناجى سه‌عیدى په‌رله‌مانتارى هاوپه‌یمانى سائیروون باسى له‌وه كردووه، ئه‌و جۆره حزبانه له‌برى ده‌نگدان، كارتى هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى په‌رله‌مان و هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته به‌كار ده‌هێنن.
رۆژى یه‌كى ئه‌م مانگه به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆك كۆمارى عێراق، محه‌مه‌د تۆفیق عه‌لاویى راسپارد بۆ ئه‌وه‌ى حكوومه‌تى نوێ پێكبهێنێ، ئه‌مه له كاتێكدایه چوار مانگ زیاتره عێراقییه‌كان له دژى حكوومه‌ت و چینى ده‌سه‌ڵاتدارى عێراق و حزبه‌كان راپه‌ڕیون.