وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی چین رای گه‌یاند، ژماره‌ی تووشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنا رۆژ له دوای رۆژ داده‌به‌زێت و توانیویانه تا ئاستێكی به‌رچاو كۆنتڕۆڵی نه‌خۆشییه‌كه بكه‌ن.
سی رۆژە بەردەوام ئاماری تووشبووانی کۆرۆنا بەرەو دابەزین دەچێت
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م 16ی شوبات، وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی چین له
راگه‌یه‌نراوێكدا بڵاوی كردووه‌ته‌وه، له ماوه‌ی 24 سه‌عاتی رابردوودا دوو هه‌زار و نۆ تووشبووی تریان به ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆمار كردووه و 142 كه‌سیش گیانیان له ده‌ست داوه.
زیاتر روون كراوه‌ته‌وه، ئه‌و تووشبووانه‌ی له ماوه‌ی سێ رۆژی رابردوودا تۆمار كراون، تازه تووش نه‌هاتوون، به‌ڵكو هه‌فته‌ی رابردوو به‌هۆی هه‌ڵه‌ی سه‌رژمێری و پشكنینه‌كان به تووشبوو تۆمار نه‌كرابوون و زیاتر له هه‌زار و 800 كه‌سیان هه‌فته‌كانی رابردوو تووشی ئه‌و ڤایرۆسه هاتوون.
دوای ئه‌وه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی چین به هاوكاری رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی شێوازی پشكنین و ئاماری تووشبووانی رێك خسته‌وه، ژماره‌ی تووشبووان له‌و وڵاته له 32 هه‌زار كه‌سه‌وه بۆ دوو هێنده به‌رز بووه‌وه و ئه‌مڕۆ له دوا ئاماری ئه‌و وه‌زاره‌ته‌دا ژماره‌ی تووشبووانی ڤایرۆسه‌كه له سه‌رانسه‌ری چین گه‌یشته 68 هه‌زار كه‌س.
له ده‌ره‌وه‌ی وڵاتی چین زیاتر له 500 تووشبووی كۆرۆنا له 30 وڵاتی دنیا تۆمار كراوه، چوار تووشبوو له وڵاتانی كۆریای باشور، فلیپین، ژاپۆن و فڕه‌نسا گیانیان له ده‌ست داوه.
وانگ یی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی چین له‌دوای راگه‌یاندنی ئاماری دوو هه‌فته‌ی ڤایرۆسه‌كه به میدیاكانی راگه‌یاند، به‌پێی ئه‌و ئامارانه ده‌رده‌كه‌وێت كه وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی چین توانیویه‌تی به ته‌واوه‌تی ته‌شه‌نه‌كردنی ڤایرۆسه‌كه كۆنتڕۆڵ بكات و سێ رۆژه له‌دوای یه‌ك دابه‌زینی به‌رچاو له‌و ئامارانه‌دا به‌دی ده‌كرێت.
دووپاتی ده‌كاته‌وه، ئێمه سه‌رجه‌م رێكاره‌كانی پێوه‌ست به به‌رگریكردن له‌و په‌تایه‌مان به باشی گرتووه‌ته‌به‌ر و ده‌توانین بڵێین ئه‌و رێكارانه‌ی ئێمه گرتوومانه‌ته به‌ر، هیچ وڵاتێكی تر توانای ئه‌نجامدانی نییه.