ماست یه‌كێكه له خواردنه هه‌ره باوه‌كانی ژه‌می به‌یانی، له زۆربه‌ی گه‌لانی دنیا خواردنی ماست له به‌یانی له لیستی خواردنه‌كاندایه، به‌ڵام ئایا خواردنی چی به‌سه‌ر جه‌سته و ته‌ندروستی مرۆڤ به گشتی و گه‌ده به تایبه‌تی ده‌هێنێت.
شاره‌زایانی
خۆراك دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه، كه ماست ڕێژه‌یه‌كی باشی پێكهاته‌ی پرۆبایۆتیم و پرۆتینی دژه به‌كتریا و به‌كتریای سوودبه‌خشی زۆری تێدایه، ئه‌مه سه‌ره‌ڕای بوونی رێژه‌یه‌كی باشی ڤیتامین B1 كه به له‌ناوبه‌ری ئازاری گه‌ده ناو ده‌برێت.
له ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ك ده‌ركه‌وتووه، كه ماست سه‌ره‌ڕای نه‌هێشتنی ئازاری گه‌ده، به‌كتریا زیانبه‌خشه‌كانیش له‌ناو ده‌بات و ریخۆڵه‌كان و ته‌واوی ئه‌ندامه‌كانی كۆئه‌ندامی هه‌رس پاك و چالاك ده‌كات.
ئازاری گه‌ده به ته‌واوی له‌ناو ده‌بات
ئه‌وه‌ی جێی سه‌رنجی زانایانه، بریتییه له‌وه‌ی كه تا ئێسته نازانن كه‌ی و چۆن ئه‌و بیرۆكه‌یه سه‌ری هه‌ڵداوه، تا ماست ببێت به باوترین خواردنی ژه‌می به‌یانیان له سیسته‌می خۆراكی زۆربه‌ی گه‌لانی دنیا، چونكه خواردنیشی له به‌یانیان له هه‌موو كاتێك سوودبه‌خشتره، وا ده‌كات به درێژایی ڕۆژ گه‌ده‌ت ته‌ندروست و سیسته‌می هه‌رسكردن به ته‌واوی چالاك بێت.