به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی رێگه‌وبانی پارێزگای ورمێ رای گه‌یاند، به‌هۆی ئه‌و به‌فره زۆره‌ی له ماوه‌ی دوو رۆژی رابردوودا باریوه، رێی هاتوچۆی 265 گوندی ئه‌و پارێزگایه به‌ته‌واوه‌تی گیراوه.
تا ئێستا بەفر بارین بەردەوامە و تیمەکانی بەرگری شارستانی فریای کردنەوەی رێگەکان ناکەون
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 19ی شوبات، ئه‌رسه‌لان شوكری به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی رێگه‌وبانه‌كانی پارێزگای ورمێ به
میدیاكانی راگه‌یاند، به‌فرێكی زۆر له ماوه‌ی ئه‌و دوو رۆژه‌ی دواییدا باریوه، به‌هۆیه‌وه رێی هاتوچۆی 265 گوند گیراوه و هه‌وڵه‌كانمان بۆ كردنه‌وه‌ی رێگه‌وبانه‌كان ده‌روه‌ست نه‌هاتوون.
زیاتر روونی ده‌كاته‌وه، له‌و ژماره‌یه 61 گوندیان سه‌ر به شاری ورمێن، 14یان هی سهلماسن، 85 گوند سه‌ر به پیرانشار، 20 گوند سه‌ر به مهاباد و 15 گوندیش هی شارۆكه‌ی خۆیه‌ن.
"هه‌ر به‌هۆی ئه‌و به‌فر و رێبه‌ندانه‌وه 25 گوندی چاڵدران و 15 گوندی شنۆ، 25 گوندی سه‌رده‌شت و سێ گوندی ساینقه‌ڵا و تكاب و چایپارهش، هه‌ركامه‌یان گوندێكیان رێی هاتوچۆی به‌ته‌واوه‌تی به‌ستراوه". به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی رێگه‌وبانه‌كانی پارێزگای ورمێ وای گوت.
له ماوه‌ی چه‌ند رۆژی رابردوودا شه‌پۆلێكی به‌فربارین پارێزگاكانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستانی گرتووه‌ته‌وه، به‌هۆیه‌وه له هه‌ندێك ناوچه‌ی پارێزگای ورمێ وه‌ك سه‌لماس و پیرانشار، سه‌رده‌شت و بۆكان و مهاباد، زیاتر له یه‌ك مه‌تر به‌فر كه‌وتووه و تا ئێسته‌یش به‌فربارینه‌كه به‌رده‌وامه.