میدیاكانی لاهوور هەنگاوێكی تر بۆ تێكدانی كوردستان دەگرنەبەر

:: PM:02:50:19/02/2020 ‌
میدیاكانی لاهوور جەنگی لە درێژەی ئەو هەڵمەتەی بۆ تێكدانی دۆخی كوردستان دەستیان پێ كردووە، ئێستە كار لەسەر دروستكردنی لێدوانی دژ بەیەكی نێوان بەرپرسانی پارتی دیموكراتی كوردستان و بزووتنەوەی گۆڕان دەدەن.

ئەمڕۆ چوارشەم 19ـی شوبات، محەمەد سامان كاندید بۆ خولی چوارەمی پەرلەمانی كوردستان و پارێزەر بە "وشە"ـی ڕاگەیاند، لە خولی چوارەمدا وەك پارێزەرێك لەسەر لیستی سەربەخۆ خۆم كاندید كرد بۆ پەرلەمانی كوردستان، ئەوكاتە چەند چاوپێكەوتنێكم ئەنجامدا لەگەڵ میدیاكان.

ڕوونی كردەوە، ئەو چاوپێكەوتنانە لە ساڵی 2013 بوو، كەچی ئێستە چەند میدیایەكی بەكرێگیراو بە ئامانجێكی سیاسی بۆ تێكدانی پێوەندیی نێوان پارتی و گۆڕٍان ئەو چاوپێكەوتنەیان نوێ‌ كردووەتەوە.

ئامانجێكی سیاسی بۆ تێكدانی پێوەندیی نێوان پارتی و گۆڕان ئەو چاوپێكەوتنەیان نوێ‌ كردووەتەوە
لای خۆیەوە دلێر حوسێن ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای هەولێر لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە فەیسبووك بڵاوی كردووەتەوە، چاوپێكەوتنێكم لەلایەن چەند میدیایەك بڵاو كراونەتەوە لە ساڵی 2013، هەڵەیەكی رۆژنامەوانیی گەورەیە، لە هەمان كاتدا نیشانەی گومانی خراپیشە.

هاوكات برزۆ مەجید ئەندامی خانەی ڕاپەڕاندنی بزووتنەوەی گۆڕان لەلاپەڕەی تایبەتی خۆی لە فەیسبووك لە ڕوونكردنەوەیەكی ئاشكرای كردووە، بە پێویستم زانی ئەم روونكردنەوەیە بدەم ئەم چاوپێكەوتنەی ئەمڕۆ بڵاو كراوەتەوە، مێژووەكەی دەگەڕێتەوە بۆ سالی 2013 كە ئەوكات ئێمە كاندیدی پەرلەمانی كوردستان بووین.

ئێستە بڵاوكردنەوەی كۆمەڵێك وتار و چاوپێكەوتنی بەرپرسانی بزووتنەوەی گۆڕان لەلایەن چەند میدیایەك بەتایبەت ئەوانەی سەر بە لاهوور جەنگین، بووەتە هۆی نیگەرانی لای پەرلەمانتارانی خولەكانی پێشوو كاندیدەكان بە مەرامی تێكدانی پێوەندی نێوان گۆڕان و پارتی لێك دەدرێتەوە.

ئەوە لەكاتێكدایە كە پێشتر میدیاكانی سلێمانی و ئەوانەی لایەن لاهوور جەنگی پشتیوانی دارایی دەكرێن هەموو هەوڵێكیان بۆ تێكدانی كوردستان بووە، بەڵام شكستیان هێنا و جارێكی تر دەستیان پێ كردووەتەوە.





وشە - رامیار جەواد