وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئێران به فه‌رمی تووشبوونی دوو هاووڵاتیی به ڤایرۆسی كۆرۆنا راگه‌یاند كه هه‌ردووكیان هاووڵاتیی پارێزگای قومن.
پشکنین بۆ زیاتر لە 20 کەس کراوە و ئەنجامەکان سبەی رادەگەیەنرێن
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 19ی شوبات، كیانووش جه‌هانپوور به‌رپرسی ناوه‌ندی زانیارییه‌كانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئێران له
كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رای گه‌یاند، له دوو رۆژی رابردوودا هه‌ندێك نیشانه‌ی گوماناوی له پارێزگای قوم به‌دی كران كه پزیشكانی ئه‌و پارێزگایه گومانیان له‌سه‌ر چه‌ند هاووڵاتییه‌ك بوو تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا هاتبن.
زیاتر روونی ده‌كاته‌وه، تیمه پزیشكییه‌كانی تایبه‌ت به به‌رگری له بڵاوبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا ئه‌و هاووڵاتییانه‌یان خسته ژێر چاودێریی چڕه‌وه و پشكنینیان بۆ كردن.
ئه‌و به‌رپرسه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئێران ئاشكرای ده‌كات، دوای دوو رۆژ ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ چوارشه‌م ئه‌نجامی پشكنینه‌كان ده‌رچوون و ده‌ركه‌وت دوو له گومان لێكراوه‌كان هه‌ڵگری ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون.
دووپات له‌وه‌یش ده‌كاته‌وه، قۆناغی دووه‌می پشكنین بۆ گومان لێكراوانی تر ده‌ستی پێ كردووه و له چه‌ند رۆژی داهاتوو ئه‌نجامی كۆتایی پشكنینه‌كانیان راده‌گه‌یه‌نین.
هه‌رچه‌ند ئه‌و به‌رپرسه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئاماژه‌ی به ژماره‌ی ئه‌و هاووڵاتییانه نه‌دا، به‌ڵام پێشتر رۆژنامه‌ی ئێران رای گه‌یاندبوو كه 20 هاووڵاتی گومانی تووشبوونیان له‌سه‌ره و یه‌ك له‌وان كه ژنێكی 67 ساڵان بووه، به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوه گیانی له ده‌ست داوه.