ئەوەی ریخەڵۆکەی بێ کێشە بێت مێشکیشی باشتر کار دەکات

:: PM:03:56:19/02/2020 ‌

 

توێژەران دەڵێن ریخەڵۆکەی مرۆڤ لە زۆربەی نەخۆشییەکاندا رۆڵی هەیە و تەنانەت دەگوترێت ئەوەی ریخەڵۆکەی تەندروست بێت ئەوا مێشکیشی تەندروستە.

 

هەموو مرۆڤێک نزیکەی دوو کیلۆ ریخەڵۆکەی هەیە ، توێژەرانی تەندروستی پێیان وایە بەکتریاکانی ریخەڵۆکە کاریگەریی راستەوخۆی لەسەر مێشکی مرۆڤ هەیە .

 

توێژەرەکان تاقیکردنەوەیان لەسەر ئەو مشکانە کرد کە سیستەمێکی لاوازی بەرگرییان لە مێشکدا هەبوو. ئەوان جۆرە ترشەڵۆکێکی چەورییان دەرخواردی مشکەکان دا کە بە پرۆپانۆئیک ناسراو بوو، دواتر بۆیان دەرکەوت سیستمی بەرگریی مێشکی مشکەکان زیاتر چالاک بوو.

 

کەوایە بەو ئەنجام گەیشتن ئەو جۆرە چەورییە تا لە ریخەڵۆکەدا زیاتر بێت ئەوا مرۆڤەکە مێشکی تەندروسترە. ئەوانەی نەخۆشیی "ئێم ئێس"یان هەیە، رێژەی ئەسیدەکە لە ریخەڵۆکەیان نیو هێندەی مرۆڤێکی تەندروستە.

 

ئەوان بەو راستییەش گەیشتن کە تەندروستیی ریخەڵۆکە راستەوخۆ کار دەکاتە سەر تەندروستیی میشک و کاتێکیش مێشک هیچ کێشەیەکی نەبێت ئەوا مرۆڤ دەتوانێت باشتر بیر بکاتەوە و باشتر بەرنامەی ژیانی خۆی دیاری بکات و سەرکەوتن مسۆگەر بکات.

ئەو جۆرە چەورییە تا لە ریخەڵۆکەدا زیاتر بێت ئەوا مرۆڤەکە مێشکی تەندروسترە.

 

 

بەگویرەی "روکنا" زانایان و پزیشکان داوایان کردووە مرۆڤ لە جیاتی زۆر خواردن بیر لە جۆریی خواردن بکاتەوە و بەر لە خواردنی قورس سوپ و خواردنی سووک بکات و میوەش لە بەرنامەی خۆراکیدا جێ بکاتەوە بۆ ئەوەی ریخەڵۆکەی سەلامەت بێت  و دواجار مێشکیشی باشتر کار بکات.



وشە - سلێمان تاشان