باره‌گای بارزانی بڵاوی كرده‌وه كه سه‌رۆك بارزانی پێشوازی له سه‌لاحه‌ددین محه‌مه‌د به‌هائه‌دین ئه‌مینداری گشتیی یه‌كگرتووی ئیسلامیی كوردستان كردووه و تاوتوێی چه‌ند پرسێكی پێوه‌ست به كوردستان و ناوچه‌كه كراوه.
هه‌وڵدان بۆ ده‌ستبه‌ركردنی برایه‌تی و ته‌بایی سیاسی دووپاتى له‌سه‌ر كراوه‌ته‌وه
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 19ی شوبات، باره‌گانی بارزانی له راگه‌یه‌نراوێكدا ڕای گه‌یاند، له دیداره‌كه‌دا سه‌رۆك بارزانی پیرۆزبایی له سه‌ركه‌وتنی كۆنگره‌ی یه‌كگرتووی ئیسلامیی كوردستانی له شاندی میوان كرد و پێزانینیشی هه‌بوو بۆ ڕۆڵ و میانڕۆیی و هه‌ڵوێسته‌كانی یه‌كگرتوو له پڕۆسه‌ی سیاسی و قۆناغه هه‌ستیاره‌كانی ژیانی سیاسیی هه‌رێمی كوردستان.
وه‌ك له ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هاتووه، هه‌ر له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا بیروڕا له‌باره‌ی پێشهات و گۆڕانكارییه سیاسییه‌كان له‌سه‌ر ئاستی ناوچه‌كه و ته‌نگژه‌ی سیاسی له عێراق و پڕۆسه‌ی پێكهێنانی حكوومه‌تی تازه‌ی عێراق ئاڵوگۆڕ كرا.
" بارودۆخی هه‌رێمی كوردستان و ته‌حه‌ددیاتی به‌رده‌م گه‌لی كوردستان ته‌وه‌رێكی تری ئه‌و دیداره بوو و هه‌وڵدان بۆ ده‌ستبه‌ركردنی برایه‌تی و ته‌بایی سیاسی و یه‌كڕیزی له پرسه نیشتیمانییه‌كان به پێویست زانرا و دووپاتیش له كاری هاوبه‌شی لایه‌نه‌كان و دامه‌زراوه‌كانی هه‌رێم كرایه‌وه بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئه‌و هه‌ڕه‌شانه‌ی كه ئاساییشی كۆمه‌ڵایه‌تی و په‌روه‌رده و به‌هاكانی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستانی ده‌كه‌نه ئامانج" باره‌گای بارزانی له ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا وای نووسیوه.