شاسوار قەرزی خاوەن پشکەکان ناداتەوە و داوای خۆپیشاندانیشیان لێ دەکات

:: AM:11:03:20/02/2020 ‌
سەرۆكی جوڵانەوەی نەوەی نوێ داوای خۆپێشاندان دەكات و خاوەن پشكێكیش رای دەگەیەنێت، شاسوار عبدولواحید لەلایەن فیرعەون و باندەكانی ئەو سنوورە هەر جارەو بە شێوەیەک بەكار دەهێنرێت.

ئەمڕۆ پێنجشەم 20ی شوبات، نەژاد مەحموود خاوەنی یەكێك لە پشكەكانی چاڤی لاند بە "وشە"ی راگەیاند، شاسوار عبدولواحید لەلایەن كەسی حزبی گەورە لەو سنورە بەکارهێنراوە، بۆیە ئێمە ناتوانین مافی خۆمان بەدەست بهێینین.

شاسوار هەرجارەو بە جۆرێك لەلایەن باند و فیرعەونەكانی ئەو سنوورە بۆ مەبەستەكانی خۆیان بەكار دەهێنرێت

 نەژاد مەحموود ئاماژەی بۆ ئەوە كرد، دۆسیەكەی ئێمە لەلایەن دادوەرێكەوە داخرا كە شوقە و ڤێللای لە سەرۆكی جوڵانەوەی نەوەی نوێ وەرگرتووە، دەبێ ئەو دادوەرە چ هەست و ویژانێكی هەبێت.

روونی كردوە، مرۆڤی هۆشمەند لەوە تێدەگات كە شاسوار هەرجارەو بە جۆرێك لەلایەن باند و فیرعەونەكانی ئەو سنوورە بۆ مەبەستەكانی خۆیان بەكار دەهێنرێت و هەرچی كاری نایاسایی هەیە پێی دەكەن، بەڵام لە سلێمانی دادوەرەكانیش لە بەرژوەندی شاسوار كار دەكەن و بڕیار دەدەن.

دوای ئه‌وه‌ی شكستی له‌ كاری بازرگانی و سیاسیی هێنا، ئێسته‌ شاسوار بانگه‌شه‌ی خۆپێشاندان ده‌كات و چاودێران پێیان وایه‌ كاتێك گوشاره‌كان له‌سه‌ر وه‌رگرتنه‌وه‌ی قه‌رزه‌كانی له‌لایه‌ن حكوومه‌ته‌وه‌ زیاتر بووه‌، ده‌یه‌وێ دۆخی كوردستان تێك بدات و خۆی له‌ دانه‌وه‌ی قه‌رزه‌كان و یه‌كلا كردنه‌وه‌ی دۆسییه‌ نا ئه‌خڵاقییه‌كانی له‌ دادگا بشارێته‌وه‌.

نزیكەی 10هەزار كەس پشكەكانی چاڤی لاندیان بە بڕی سەروو 22 ملیۆن دۆلار لە شاسوار کڕیوە، چەند جارێكیش ئەو خاوەن پشکانە سكاڵایان لەسەر تۆمار كردووە.



وشە - زریان تەها