كۆمپانیای نۆكیا ڕای گه‌یاند، كه كارده‌كه‌ن له‌سه‌ر نوێترین جۆری مۆبایل و به‌هۆی به‌هێزی و ناوازه‌یی دیزاینه‌كه‌یه‌وه دێته‌وه ڕیزبه‌ندی مۆبایله به‌هێزه‌كانی دنیا.
ماڵپه‌ڕی "
gadgets"ی ته‌كنه‌لۆجی ئه‌وه‌ی ئاشكرا كردووه نۆكیا كار بۆ یه‌كێك له به‌هێزترین جۆری مۆبایله‌كانی ده‌كات كه وه‌ك خۆی گوتویه‌تی، به‌م مۆبایله ده‌گه‌ڕێینه‌وه ریزبه‌ندی كۆمپانیا به‌هێزه‌كانی دنیا و دڵنیاین ئه‌م به‌رهه‌مه‌مان جێی ئه‌وه ده‌بێ كه هه‌وادارانمان چاورێن.
مۆبایله نوێیه‌كه‌ی نۆكیا به شاشه‌یه‌كی گه‌وره دروست كراوه كه قه‌باره‌كه‌ی 6.39 ئینجه له‌گه‌ڵ ڕوونی شاشه‌ی Full HD كه ئه‌مه‌یش جوانییه‌كی زۆری داوه به مۆبایله‌كه، هه‌روه‌ها ئه‌وه‌یش گوتراوه كه ئه‌م مۆبایله پرۆسێسه‌ری 710 مێگاهێرتزه له‌گه‌ڵ ڕامی شه‌ش گێگابایته كه ئه‌مه‌یش هێزێكی زۆری پێ به‌خشییه‌وه و وای لێ كردووه به‌باشترینه‌كان دابنرێت.
نۆکیا دەڵێ، به‌م مۆبایله ده‌گه‌ڕێینه‌وه ریزبه‌ندی كۆمپانیا به‌هێزه‌كانی دنیا
سه‌ڕه‌ڕای ئه‌وه‌ی ئه‌م مۆبایله خاوه‌ن دیزاینێكی زۆر جوان و تایبه‌تمه‌ندی زۆر ناوازه‌یه، هه‌روه‌ها كامێرای سێڵفی 24 مێگاپێكسڵه و كامێرای دواوه‌شی 48 مێگاپێكسڵه، له‌گه‌ڵ پاترییه‌كی به‌هێز كه 3500 میلی ئه‌مپێره، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی تا ئێسته نه‌خراوه‌ته بازاڕه‌وه نرخه‌كه‌ی ئاشكرا نه‌كراوه.
نۆكیا كۆمپانیایه‌كی فیندله‌ندییه، سه‌ره‌تا له ساڵی 1856 له شاری "هێلنسكی" له "فینله‌ندا" دامه‌زراوه و وه‌ك كۆمپانیایه‌كی پسپۆڕ له بواری ته‌خته و پیڵاوی لاستیكیدا ده‌ستی پێ كردووه، به‌ڵام له ساڵی 1972 و به مه‌به‌ستی سه‌ربازیی یه‌كه‌مین مۆبایلی به‌رهه‌م هێناوه، ئێسته یه‌كێكه له كۆمپانیا به‌ناوبانگه‌كانی دنیا بۆ دروستكردنی مۆبایلی زیره‌ك.