سەردانی هاووڵاتییان بۆ لای بەندكراوانی هەرێمی كوردستان ڕاگیرا

:: AM:09:07:22/02/2020 ‌
بە بڕیارێكی وەزیری كار و كاروباری كۆمەڵایەتی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، سەردان بۆ لای بەندكراوان بەهەموو شێوەیەك ڕاگیرا.

ئەمڕۆ شەموو 22ـی شوبات، چاكسازی گەورانی هەولێر بڵاوی كردووەتەوە، بە فەرمانی وەزیری كار و كاروباری كۆمەڵایەتی، بۆ پاراستنی تەندروستیی سزادراوان و كەسوكاریان، سەردانیكردنی سزادراوان لە چاكسازییەكان ڕاگیرا.

سەردانیكردنی سزادراوان لە چاكسازییەكان ڕاگیرا
ڕوون كراوەتەوە، سەردانی هاووڵاتییان بۆ چاكسازی گەورانی هەولێر، بەشێوەیەكی كاتی تا دەرچوونی بڕیاری نوێ ڕاگیراوە.

ئەو بڕیارەی وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتی لە كاتێكدایە، تەندروستیی چەند شارێكیش سەردانیان بۆ لای نەخۆشەكان وەستاندووە، ئەوەیش بە مەبەستی ڕێگریكردن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا.

ڕۆژی چوارشەمی ڕابروو ڤایرۆسی كۆرۆنا لە ئێرانیش بڵاو بووەوە، بەو هۆیەوە حكوومەت بە بڕیارێك سەرجەم سەردان و هاتنی گەشتیارانی بۆ هەرێمی كوردستان ڕاگرت تا كۆنتڕۆڵی ڤایرۆسەكە بكرێت و رێگری بكرێ لە بڵاوبوونەوەی.



وشە - رامیار جەواد