دوای نوێكردنه‌وه‌ی ئۆتۆمبێلی تێسلا مۆدێل ئێسك بۆ 2020 چه‌ند كێشه‌یه‌كی تێكه‌وت كه وای له ئۆتۆمبێله‌كه كرد به‌شێوه‌یه‌كی سه‌لامه‌ت و ئاسایی كار نه‌كات، بۆیه كۆمپانیاكه ئۆتۆمبێله‌كه‌ی له بڵاوبوونه‌وه ڕاگرت.
شاره‌زایانی بواری ئۆتۆمبێل بۆ ماڵپه‌ڕی "
caranddriver" ئه‌وه‌یان ئاشكرا كردووه، تێسلای مۆدێل ئێكس كێشه‌ی لێخوڕینی هه‌یه و ناتواندرێت وه‌ك هه‌ر ئۆتۆمبێلێكی ئاسایی بڕوات و كێشه هه‌یه له سیستمی كاره‌باییه‌كه‌ی كه ئه‌مه‌یش وای كردوو شۆفێران نه‌توانن كۆنترۆڵی ته‌واویان هه‌بێ به‌سه‌ر ئۆتۆمبێله‌كه.
به‌هۆی كه‌وتنی كێشه له سیستمه‌كه‌یدا كۆمپانیاكه 15 هه‌زار جۆری ئۆتۆمبێلی مۆدێل ئێكسیان گه‌ڕانده‌وه و بڵاوبوونه‌وه‌یان ڕاگرت
ئێكس یه‌كێكه له ئۆتۆمبێله كاره‌باییه‌كانی تسێلا كه به سیستمی تازه دروست كراوه و خۆلێخوڕه، به‌ڵام به‌هۆی كه‌وتنی كێشه له سیستمه‌كه‌یدا كۆمپانیاكه 15 هه‌زار جۆری ئۆتۆمبێلی مۆدێل ئێكسیان گه‌ڕانده‌وه و بڵاوبوونه‌وه‌یان ڕاگرت. هه‌ر ئه‌و ئۆتۆمبێله‌یش له ساڵی 2019دا یه‌كێك بوو له سه‌لامه‌تترین ئۆتۆمبێله‌كانی دنیا، به‌ڵام دوای ئه‌وه‌ی ئه‌و كێشه‌یه‌ی بۆ دروستبوو له بازاڕی پێ كردن ڕاگیرا.
تێسلا یه‌كێكه له كۆمپانیا به‌ناوبانگه‌كانی دنیا بۆ دروستكردنی ئۆتۆمبێلی ناوازه و به‌هێز كه ئه‌م كۆمپانیایه له ساڵی 2003 دامه‌زراوه له كالیفۆرنیا، ئه‌م كۆمپانیایه خاوه‌ن چه‌ندان ئۆتۆمبێلی ناوازه‌یه و یه‌كه‌م كۆمپانیا بوو كه توانی ئۆتۆمبێلی كاره‌بایی دروست بكات و كه ئێسته خاوه‌نی به‌هێزترین ئۆتۆمبێلی كاره‌بایه له دنیادا.