عوسمان بایده‌میر له‌باره‌ى سه‌ردانه‌كه‌ى بۆ كوردستان په‌یامێكى بڵاو كرده‌وه‌

:: PM:04:54:22/02/2020 ‌
سیاسه‌تمه‌دارێكی ناوداری باكوری كوردستان، دوای سه‌ردانێكی چه‌ند ڕۆژی بۆ باشووری كوردستان، باسى سه‌ردانه‌كه‌ى كردووه‌ و ده‌ڵێ، به‌ دیداری سه‌رۆك بارزانی دڵخۆش بووم.

عوسمان بایده‌میر سیاسه‌تمه‌داری ناوداری كورد له‌ باكووری كوردستان و توركیا، له‌ماوه‌ى ڕابردوودا چه‌ندان هه‌ڵوێستى نه‌ته‌وه‌ى پێشانداوه‌، ساڵانه‌ به‌مه‌به‌ستى گفتوگۆكردن له‌سه‌ر كێشه‌ى كورد له‌ باكورى كوردستان سه‌ردانى سه‌رۆك بارزانى ده‌كات.

زۆر سوپاسی پێشوازیی گه‌رمتان ده‌كه‌م
ئه‌مڕۆ شه‌موو 22ى شوبات، له‌ توویتێكه‌دا و له‌گه‌ڵ بڵاوكردنه‌وه‌ى چه‌ند وێنه‌یه‌كى له‌گه‌ڵ سه‌رۆك بارزانى بایده‌میر نووسیویه‌تی، "به‌ گه‌شتكردنم بۆ كوردستان و بینینی به‌ڕێز كاك مه‌سعوود بارزانی زۆر دڵخۆش بووم".

بایده‌میر ئه‌وه‌یشى نووسیوه‌ "زۆر سوپاسی پێشوازیی گه‌رمتان ده‌كه‌م، به‌ هیوای یه‌كێتیی نه‌ته‌وه‌یی، ئاشتی و ئارامیم".

بایده‌میر سه‌ربارى ئه‌وه‌ى سیاسییه‌تى خۆشه‌ویستى خه‌ڵكى كوردستانه‌، هاوكات پێوه‌ندییه‌كى پته‌وى له‌گه‌ڵ حزب و كه‌سایه‌تییه‌ سیاسییه‌كانى باشوورى كوردستان هه‌یه‌. 






وشە - سه‌رخێڵ هاشم