چاودێرانى سیاسى ده‌ڵێن، ئه‌مه‌ریكا شه‌ڕى ئیدلب به هه‌لێك ده‌زانێ بۆ ئه‌وه‌ى سزاى ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان بدات و له هه‌مان كاتیش‌دا رێگریى له‌وه بكات ده‌سه‌ڵاتى ئه‌سه‌د بگه‌ڕێته‌وه ناو كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى.
له راپۆرتێكى ماڵپه‌ڕى كه‌ناڵى
"ئه‌لعه‌ره‌بییه" هاتووه، ئه‌مه‌ریكا نایه‌وێ به هیچ شێوه‌یه‌ك پاڵپشتى توركیا بكات له شه‌ڕى ئیدلب، له هه‌مان كاتیش هه‌وڵ ده‌دات كۆششه‌كانى رووسیا بۆ گێڕانه‌وه‌ى ده‌سه‌ڵاتى ئه‌سه‌د بۆ ناو كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى له‌ناو به‌رێت.
وه‌ك چاوه‌ڕوان ده‌كرێ شه‌ڕى ئیدلب ببێته گۆڕه‌پانێكى كراوه بۆ هه‌موو هێزه هه‌رێمى و نێوده‌وڵه‌تییه‌كان، راپۆرته‌كه‌ى كه‌ناڵى ئه‌لعه‌ره‌بییه‌یش له سه‌ره‌تاى راپۆرته‌كه‌یدا ده‌ڵێ، "بۆ جارى یه‌كه‌م سووریا وه‌ك گۆڕه‌پانێكى كراوه ده‌رده‌كه‌وێت بۆ ركابه‌رییه هه‌رێمى و نێوده‌وڵه‌تییه‌كان، ئه‌وه‌ى له‌م گۆڕه‌پانه‌دا ئاماده نییه، ئه‌و سوورییانه‌ن كه له ساڵى 2011 راپه‌ڕینیان له دژى ئه‌سه‌د كرد".
ئه‌مه‌ریكا شه‌ڕى ئیدلب به هه‌لێكى نایاب ده‌زانێت
له به‌شێكى تر‌ى راپۆرته‌كه‌یش هاتووه، هه‌رچه‌نده ئه‌مه‌ریكا سه‌ربازى خۆى له‌سه‌ر خاكى سووریا هه‌یه و سیاسه‌تى تایبه‌ت به‌خۆى هه‌یه له‌م وڵاته‌دا تا پێڕه‌وى بكات، به‌ڵام هه‌ڵوێسته‌كانى له‌م چه‌ند هه‌فته‌یه‌دا به‌شێوه‌یه‌ك گۆڕاوه وه‌ك ئه‌وه‌ى ته‌نیا ده‌یه‌وێ له روانگه‌ى مرۆییه‌وه بێته ناو ته‌نگژه‌ى ئیدلبه‌وه.
مۆرگان ئۆرتاگس گوته‌بێژى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ریكا ده‌ڵێ، "له كاتێكدا به‌رمیله ته‌قیوه‌كان به‌سه‌ر خه‌ڵكى ئیدلب ده‌كه‌ونه خواره‌وه، ئه‌سه‌د بێ ئه‌وه‌ى شه‌رم بكات ده‌ڵێ گه‌شته فڕۆكه‌وانییه‌كانى له حه‌له‌ب ده‌ست پێ ده‌كاته‌وه". ئه‌و به‌رپرسه‌ى ئه‌مه‌ریكا ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه فڕۆكه‌خانه‌ى حه‌له‌ب بۆ مه‌به‌ستى سه‌ربازى ده‌كرێته‌وه، بۆیه ده‌ڵێ "خه‌ڵكى سووریا خه‌ون به‌وه نابینن، به‌ڵكو ئه‌وا له دێوزمه‌ى مه‌رگ و وێرانكارى ده‌ژین".
ئه‌مه‌ریكا بایه‌خ به سێ بابه‌ت ده‌دات
به‌رپرسانى ئه‌مه‌ریكا باس له‌وه ده‌كه‌ن هه‌رچه‌نده ته‌نگژه‌ى ئیدلب چه‌ند هه‌فته‌یه‌كه ده‌ستى پێ كردووه، به‌ڵام هه‌ڵوێستى ئه‌مه‌ریكا ته‌نیا له‌و پێوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه ده‌ركه‌وتووه كه هه‌فته‌ى رابردوو له نێوان تره‌مپ و ئه‌ردۆغان ئه‌نجام درا، ئه‌وكاتیش تره‌مپ داواى له رووسیا كرد چیتر پاڵپشتى رژێمى ئه‌سه‌د نه‌كات.
له راپۆرته‌كه‌دا هاتووه به‌هۆى ئه‌وه‌ى ئه‌مه‌ریكا هیچ هێزێكى له ئیدلبى باكورى رۆژئاواى سووریا نییه، بۆیه ته‌نیا پابه‌ند ده‌بێت به بنه‌ماكانه‌وه، واته ته‌نیا دووپات له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كاته‌وه به‌هۆى ئه‌وه‌ى توركیا هاوپه‌یمانیى له ناتۆ پاڵپشتى له توركیا ده‌كات.
چاودێرانى سیاسى ده‌ڵێن ئه‌مه‌ریكا له پرسى سووریا ته‌نیا بایه‌خ به سێ بابه‌ت ده‌دات، یه‌كه‌میان بارودۆخى مه‌یدانى شه‌ڕه، دووه‌م ده‌سه‌ڵاتى ئێران و رووسیایه، سێیه‌میش چاره‌نووسى رژێمى ئه‌سه‌ده.
سزادانى ئه‌ردۆغان
وه‌ك ئاشكرایه ئه‌مه‌ریكییه‌كان هه‌رگیز نایه‌وێ ببنه به‌شێك له ململانێى نێوان توركیا و رووسیا، توركیا ئه‌ندامى هاوپه‌یمانى باكورى ئه‌تڵه‌سییه، رووسیا ده‌وڵه‌تێكى خاوه‌ن ئه‌تۆمه. بۆیه ئه‌مه‌ریكا خۆی له‌وه به‌دوور ده‌گرێت وه‌ڵامى داواكارییه‌كانى توركیا بداته‌وه، بۆ هاوكاریكردنى له شه‌ڕى ئیدلب، چونكه ده‌زانێ به پێشكه‌شكردنى هاوكارى سه‌ربازى راسته‌وخۆ ئه‌مه‌ریكا ده‌كه‌وێته به‌رانبه‌ر رووسیا.
كه‌ناڵى ئه‌لعه‌ره‌بییه ده‌ڵێ، هه‌ندێك له ئه‌مه‌ریكییه‌كان ئه‌م ململانێیه‌ى نێوان توركیا و رووسیا به "هه‌لێكى نایاب" ده‌زانن، بۆ ئه‌وه‌ى سزاى ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان بده‌ن. چونكه ئه‌ردۆغان پێچه‌وانه‌ى واشنتن وه‌ستایه‌وه و چووه ناو دانوستاندنه‌كانى ئه‌ستانه و مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ ئێران و رووسیا. ئه‌وكاتیش چه‌ندان جار ئه‌مه‌ریكا هۆشدارى دایه توركیا تا مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ دوژمنانى ئه‌مه‌ریكا نه‌كات.
هه‌روه‌ها به هه‌لێكى تریشى ده‌زانن بۆ ئه‌ردۆغان، له‌باره‌ی رۆژهه‌ڵاتى فوڕات، چونكه وێڕاى هۆشدارییه‌كانى ئه‌مه‌ریكا، ئه‌ردۆغان سوور بوو له‌وه‌ى ئۆپراسیۆن له دژى كورد بكات. له راپۆرته‌كه‌دا هاتووه تا ئێسته ئه‌و له‌شكركێشییانه‌ى توركیا هۆكار نه‌بووه بۆ ئه‌وه‌ى توركیا ناوچه سنوورییه‌كانى نێوان سووریا و توركیا گره‌نتی بكات. به‌ڵكو وایكرد جارێكى تر هێزه‌كانى ئه‌سه‌د و هێزه‌كانى رووسیا بێنه ناوچه‌كه‌وه، ئه‌مه‌یش له‌سه‌ر داواى هێزه كوردییه‌كان بوو.
ئه‌مه‌ریكا پلانى سه‌ربازى خۆى له سووریا ئاشكرا ناكات
سزادانى ئه‌سه‌د
ئه‌وه‌ى جێى سه‌رنج بێت، ئه‌مه‌ریكییه‌كان باس له پلانى ته‌ناهى و سه‌ربازى خۆیان ناكه‌ن له سووریا، به‌ڵكو ئه‌وان وه‌ك چاودێرێك سه‌یرى بارودۆخه‌كه ده‌كه‌ن.
به‌رپرسانى ئه‌مه‌ریكا پێیان وایه چاره‌سه‌رى سیاسى له سووریا به‌مشێوه‌یه‌ى ئێسته مه‌حاڵه، چونكه ئێران و رووسیا له‌ناو هاوكێشه‌كه‌ن، هه‌روه‌ها ئه‌وان دووپاتى ده‌كه‌نه‌وه، رژێمى ئه‌سه‌د له توانایدا نییه ته‌واوى سووریا كۆنتڕۆڵ بكاته‌وه. بۆیه ئه‌مه‌ریكا هه‌وڵى ئه‌وه ده‌دات بارودۆخى سووریا به‌مشێوه‌یه‌ى ئێسته بمێنێته‌وه، چونكه له ده‌ره‌وه كار بۆ ئه‌وه ده‌كات رێ نه‌ده‌ن هه‌وڵه‌كانى رووسیا بۆ گێڕانه‌وه‌ى رژێمى ئه‌سه‌د بۆ كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى سه‌ر بگرێت.