دوای ئه‌وه‌ی ساڵی پێشوو سامسۆنگ یه‌كه‌م مۆبایلی شاشه چه‌ماوه‌ی خسته بازاڕه‌وه، به‌ڵام سه‌ركه‌وتوو نه‌بوو و دوای به‌كارهێنانی بۆ ماوه‌یه‌ك شاشه‌كه‌ی ده‌شكا، بۆیه ئه‌مساڵ له 14ی شوبات، دووه‌م جۆری دروست كرد، به‌ڵام هاوشێوه‌ی به‌رهه‌مه‌كه‌ی پێشوو سه‌ركه‌وتوو نه‌بوو.
ماڵپه‌ڕی"
thesun"ی به‌ریتانی ئه‌وه‌یان ئاشكرا كرد، دووه‌م مۆبایلی شاشه چه‌ماوه‌ی سامسۆنگ "Galaxy Z" دوای به‌كارهێنانی بۆ چه‌ند ڕۆژێك له تاقیكردنه‌وه‌دا سه‌ركه‌وتوو نه‌بوو و له‌كاتی نووشتاندنه‌وه‌یدا شاشه‌كه‌ی شكا، كه ئه‌مه‌یش ئه‌وه ده‌گه‌ێنێت كه سامسۆنگ له دووه‌م مۆبایلی شاشه چه‌ماوه‌یدا سه‌ركه‌وتوو نه‌بوو.
ئه‌م مۆبایله ئێسته له بازاڕه‌كانه به نرخی هه‌زار و 349 دۆلار و رێژه‌یه‌كی زۆری لێ فرۆشراوه
ئه‌مه ئاشكرا كراوه كه ئه‌م مۆبایله ئێسته له بازاڕه‌كانه به نرخی هه‌زار و 349 دۆلار و رێژه‌یه‌كی زۆری لێ فرۆشراوه، به‌ڵام شاره‌زایانی ته‌كنه‌لۆجی هۆشیاری ده‌ده‌ن كه ئه‌م جۆره مۆبایله نه‌كڕدرێت، چونكه زۆر به ئاسانیی ده‌شكێت و زه‌ره‌رێكی زۆرت لێ ده‌دات.
سامسۆنگ كۆمپانیایه‌كی نێوده‌وڵه‌تی كۆریای باشووره كه تایبه‌ته به دروستكردنی به‌رهه‌مه ئه‌لیكترۆنییه‌كان، له ساڵی 1938 دامه‌زراوه و ئێسته یه‌كێكه له كۆمپانیا به‌هێزه‌كانی دنیا بۆ دروستكردنی ئامێری ئه‌لیكترۆنی و خاوه‌نی باشترین مۆبایله له دنیادا و رۆژانه به ملیۆنان به‌رهه‌می ئه‌و كۆمپانیایه ده‌فرۆشرێن.