به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی وه‌به‌رهێنانی سلێمانی رای گه‌یاند، له هه‌وڵداین بۆ ئه‌وه‌ی له ماوه‌یه‌كی كه‌مدا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی وه‌به‌رهێنان له پارێزگای هه‌ڵه‌بجه بكه‌ینه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی كاروباری تایبه‌ت به وه‌به‌رهێنان به خێرایی به‌ڕێوه بچێت.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م 23ی شوبات، ئه‌ندازیار عه‌زیز سه‌عید به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی وه‌به‌رهێنانی سلێمانی به "وشه"ی راگه‌یاند، له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان و پارێزگاری هه‌ڵه‌بجه له پێوه‌ندیداین بۆ ئه‌وه‌ی به زووی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی وه‌به‌رهێنان له پارێزگای هه‌ڵه‌بجه بكه‌ین بۆ خێراكردنی كاروباری وه‌به‌رهێنان له پارێزگاكه به‌رێوه‌بچن.
زیاتر گوتی، ده‌مانه‌وێت رۆتین كه‌م بكه‌ینه‌وه له پارێزگاكه بۆ هه‌ر كارێك كه له داهاتوو له سنووره‌كه بكرێت، به كردنه‌وه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی وه‌به‌رهێنانی هه‌ڵه‌بجه كاروباره‌كان ئاسان ده‌كرێن به تایبه‌ت له بواری وه‌به‌رهێنان و پرۆژه‌كان.
به‌نیازن له داهاتوودا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی یان فه‌رمانگه له‌و شاره‌دا بكه‌نه‌وه
به‌پێی زانیارییه‌كان له ماوه‌ی رابردوو دوای پرسی بریاردان له به پارێزگابوونی هه‌ڵه‌بجه چه‌ند به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌ك له سنووره‌كه كرانه‌وه له‌وانه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پاسپۆرتی هه‌ڵه‌بجه.
كاوه كه‌ریم جێگری پارێزگاری هه‌ڵه‌بجه به "وشه"ی راگه‌یاند، هه‌ردوو حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكوومه‌تی عێراق، به‌شی زۆری وه‌زاره‌ته‌كانیان به تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی خزمه‌تگوزارین، زیاتر له 30 فه‌رمانگه و نووسینگه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیان له پارێزگای هه‌ڵه‌بجه كردووه‌ته‌وه.
روونیشی كرده‌وه، هه‌ندێكیان مامه‌ڵه‌ی كردنه‌وه‌ی نووسینگه و فه‌رمانگه‌یان كردووه و به‌نیازن له داهاتوودا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی یان فه‌رمانگه له‌و شاره‌دا بكه‌نه‌وه.
سلێمانی/ هۆشیار عه‌لی