به‌رپرسێكی باڵای بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی ده‌ڵێ، شاسوار عه‌بدولواحید نیوه‌ی سلێمانیی داگیر كردووه، هەمووشمان دەزانین کام حزبە بوو ڕێی پێ دا ئەوە بکات، نە پارتی بوو نە حزبە بچووکەکان.
ماموستا عه‌لی حاجی به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ندی هەشتی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی و ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تیی ئه‌و حزبه، به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، خۆپێشاندان مافی هه‌موو تاكێكی كۆمه‌ڵگەیه کە بۆ داواكاری ڕه‌وای خۆی له ده‌سه‌ڵات بیکات، به‌ڵام گرنگ ئه‌وه‌یه خۆپێشاندان و داواكاری هاووڵاتییان بۆ مه‌به‌ستی شه‌خسی و سیاسی نه‌بێت و به‌لاڕێدا نه‌برێن، ده‌بێت خۆپێشاندان له چوارچێوه‌ی خزمه‌ت به میله‌ت بێت.
شاسوار به‌ناوی پشكه‌وه پاره‌یه‌كی زۆری لە هاووڵاتییان كۆ کردەوە كه زۆربه‌یان خانوو و موڵكیان بۆی فرۆشتووه، ئێسته‌ش ئاماده نییە نه پاره نە قازانجی پڕۆژەکەیان بداته‌وه
زیاتر گوتی، ئەگەر حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌پێی یاسا پاره‌ی قه‌رزه‌كانی له شاسوارعه‌بدولواحید و سه‌رمایه‌داره‌كانی تر وه‌ربگرێته‌وه و بۆ خزمه‌تی گشتی به‌كاریان بێنێته‌وه، باش دەبێت کە قەرزی فەرمانبەرانیشی لێ بدرێتەوە.
ڕوونی کردەوە، ده‌بێت بپرسین ئه‌وه كێ بوو شاسواری والێكرد نیوه‌ی زه‌وی سلێمانی داگیر كردووه و پڕۆژه‌ی تێدا بنیات بنێت و پاشان پاره‌ی هه‌زاران هاووڵاتی وه‌ربگرێت، ئه‌وه نه پارتی بوو و نه حزبه بچووكه‌كان، هه‌مووكه‌س ده‌زانێت كام لایه‌ن بوو ئەو ڕێیەی بۆ شاسوار کرەدەوە.
شاسوار به‌ناوی پشكه‌وه پاره‌یه‌كی زۆری لە هاووڵاتییان كۆ کردەوە كه زۆربه‌یان خانوو و موڵكیان بۆی فرۆشتووه، ئێسته‌ش ئاماده نییە نه پاره‌كه‌یان بداته‌وه، نه قازانجی پڕۆژه‌كه به‌پێی ئه‌و گرێبه‌سته‌ی لە نێوانیاندا هه‌یه دابەش بکات، ئەمەش لە ئایینی ئیسلامدا تاوانێکی گەورەیە. مامۆستا عەلی وای گوت.
ئه‌ندامه‌كه‌ی سه‌ركردایه‌تیی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی ئاماژه‌ی بۆ ئەوە کرد، شاسوار پاره‌ی هاووڵاتییانی له‌سه‌ره و ده‌ستی به‌سه‌ردا گرتووه، له ڕووی یاساوه هاووڵاتیوان ده‌توانن سكاڵا لە دژی بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی مافه‌كانیان تۆمار بكه‌ن، چونکە ئەو له ڕووی شه‌رعی ئیسلامیشه‌وه تاوانبار ده‌بێت، خوای گه‌وره له دواڕۆژدا له هه‌موو شتێك خۆش ده‌بێت، به‌ڵام له خواردنی مافی خەڵک خۆش نابێت.
هه‌ڵه‌بجه/ عه‌زیز ڕه‌سووڵ