سبه‌ی سێشه‌م 25ی شوبات، ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان كۆ ده‌بێته‌وه و گفتوگۆ ده‌رباره‌ی هه‌وڵه‌كانی پیكهێنانی كابینه‌ی نوێی عێراق و رێكاره‌كانی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا ده‌كات.
خستنه‌ڕووی دوایین پێشهات و گۆڕانكارییه‌كانی عێراق تاوتوێ ده‌كرێ
ئه‌مڕۆ دووشه‌م 24ی شوبات، سه‌رچاوه‌یه‌ك له ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، به‌سه‌رپه‌رشتی مه‌سروور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی خۆی ئه‌نجام ده‌دات.
هه‌روه‌ك ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه كۆبوونه‌وه‌كه له‌سه‌ر چه‌ند ته‌وه‌رێك به‌ڕێوه ده‌چێت له‌وانه خستنه‌ڕووی دوایین پێشهات و گۆڕانكارییه‌كانی عێراق و هه‌وڵه‌كانی پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی عێراق و ئه‌نجامه‌كانی به‌شداریی شاندی حكوومه‌تی هه‌رێم به‌سه‌رۆكایه‌تی مه‌سروور بارزانی له كۆنفرانسی میونشن و دیداره‌كانی ئیتالیا و ڤاتیكان.
وه‌ك سه‌رچاوه‌كه ئاماژه‌ی بۆ كرد، پلان و هه‌نگاو و رێكاره‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی مه‌ترسیی ڤایرۆسی كۆرۆنا كه به ئاماده‌بوونی پارێزگاره‌كانی هه‌رێمی كورستان تاوتوێ ده‌كرێت.