سوپای پاسداران هێرشی کردە سەر ناوچەیەکی رۆژهەڵات و شەڕی چەکداری دەستی پێ کرد

:: PM:05:15:24/02/2020 ‌

 

دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ هێزێکی سوپای پاسداران لە گوندی نێی مەریوان لە رۆژهەڵاتی کوردستان هێرشی کردە سەر هاووڵاتییان و دانیشتوانی گوندەکەیش بەرپەرچی هێرشەکەیان دایەوە.
تا ئیستە شەڕەکە بەردەوامە و هاووڵاتییەکیش بریندار بووە

ئەمڕۆ دووشەم 24ی شوبات، ئاژانسی هەواڵی "عەرەبیە" بڵاوی کردووەتەوە، ئێوارەی ئەمڕۆ فەرماندەیەکی سوپای پاسداران بەناوی "کاوە کۆنەپۆشی" لەگەڵ چەند چەکدارێک تەقەیان لە دانیشتوانی گوندی نێی مەریوان لە رۆژهەڵاتی کوردستان کرد.

زیاتر روون کراوەتەوە، بەهۆی بەرپەرچدانەوەی دانیشتووانی ئەو گوندە، شەڕ و پیکدادانی چەکداری دەستی پێ کردووە و تا ئێستەیش شەڕەکە بەردەوامە.

عەرەبیە لە زاری سەرچاوەیەک لە گوندەکە بڵاوی کردووەتەوە، بەهۆی پێکدادانەکە تا ئێستە هاووڵاتییەکی گوندی نێی بەناوی "کاوە نیکپەی" بریندارە و بەهۆی قورسی برینەکەی ناچار بوون بیگەیەننە نەخۆشخانەی مەریوان.

گوندی "نێی" لە رۆژهەڵاتی کوردستان بە یەکێک لە ناوەندەکانی شۆڕش و بەرەنگاری رژێمی ئێران ناوی دەرکردووە و رێوڕەسمی نەورۆز لەو گوندە هاوشێوەی نەورۆزی ئامەد و ئاکرێ بە شکۆوە بەڕێوە دەچێت.

 



وشە - هیدایه‌ت جان