سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان له‌باره‌ی كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی له‌گه‌ڵ سه‌ركردایه‌تیی لایه‌نه سیاسییه‌كان ڕاگه‌یه‌نراوێكی بڵاو كردووه‌ته‌وه، ئه‌و هه‌نگاوانه‌ی تا ئێسته له‌لایه‌ن عه‌لاوییه‌وه نراون بۆ زۆرێك له لایه‌ن و پێكهاته‌كانی گه‌لی عێراق جێگه‌ی دڵنیایی و متمانه نین.
له ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان هاتووه، به سه‌رۆكایه‌تیی نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان كۆبوونه‌وه‌كه ئه‌نجام دراوه كه تایبه‌ت بوو به خستنه‌ڕووی ده‌ره‌نجامه‌كانی سه‌ردانی شاندی لایه‌نه كوردستانییه‌كان بۆ به‌غدا و گفتوگۆ و كۆبوونه‌وه‌كانی له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسییه عێراقییه‌كان و محه‌مه‌د عه‌لاوی، ڕاسپێردراو بۆ پێكهێنانی حكوومه‌تی داهاتوو.
شاندی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسییه‌كانی تری عێراق، له گفتوگۆ و ڕاگۆڕینه‌وه به‌رده‌وام ده‌بێت
له ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هاتووه، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا گه‌یشتنه ئه‌نجامی ئه‌وه‌ی كه كار بۆ پێكهێنانی حكوومه‌تێك ده‌كه‌ین كه توانای چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی ئێسته‌ی عێراقی هه‌بێت و كاری ڕژد بۆ گێڕانه‌وه‌ی سه‌قامگیری بۆ عێراق و ئاماده‌كاری بۆ هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خت بكات و جێگه‌ی بڕوا و متمانه‌ی سه‌رجه‌م پێكهاته‌كانی گه‌لی عێراق بێت.
دووپات له‌وه‌یش كراوه‌ته‌وه كه ئه‌و هه‌نگاوانه‌ی تا ئێسته له‌لایه‌ن عه‌لاوییه‌وه نراون بۆ زۆرێك له لایه‌ن و پێكهاته‌كانی گه‌لی عێراق جێگه‌ی دڵنیایی و متمانه نین، بۆیه "داوا ده‌كه‌ین كه پێویسته پێداچوونه‌وه به شێوازی كار و به‌رنامه‌كه‌یدا بكرێته‌وه به جۆرێك كه حكوومه‌تی ئاینده داخوازیی هه‌موو پێكهاته‌كانی عێراق، بهێنێته دی".
"داكۆكی و پێداگری له‌سه‌ر پاراستنی قه‌واره‌ی ده‌ستووریی هه‌رێمی كوردستان و ده‌سته‌به‌ركردنی سه‌رجه‌م مافه ده‌ستوورییه‌كانی هه‌رێم و ناوچه كێشه له‌سه‌ره‌كان ده‌كه‌ینه‌وه، پێكهاته‌كانی كوردستان و دامه‌زراوه فه‌رمییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، ته‌نیا لایه‌نی شه‌رعیی بڕیارده‌رن له ده‌ستنیشانكردنی نوێنه‌رانی هه‌رێمی كوردستان له حكوومه‌تی فیدرالی له‌سه‌ر بنه‌مای هاوبه‌شیی ڕاسته‌قینه‌ی نیشتمانی و هاوسه‌نگی و سازان" له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا وا نووسراوه.
له كۆتاییشدا هاتووه، له‌پێناو هێنادی ئه‌م ئامانجانه‌دا، شاندی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسییه‌كانی تری عێراق، له گفتوگۆ و ڕاگۆڕینه‌وه به‌رده‌وام ده‌بێت.