هه‌رچه‌نده تا ئێسته خۆپێشاندانه‌كانى عێراق به‌رده‌وامه، به‌ڵام پێشبینى ده‌كرێت ژماره‌ى به‌شداربووانى كه‌م ببێته‌وه، به تایبه‌تى ئه‌گه‌رهاتوو حاڵه‌تى نوێى تووشبوون به كۆرۆنا له عێراق تۆمار كرا.
خۆپێشاندانه‌كانى عێراق له سه‌ره‌تاى مانگى تشرینى یه‌كه‌م/ ئۆكتۆبه‌رى ساڵى 2019 ده‌ستى پێ كردووه و تا ئێسته به‌رده‌وامه. سه‌ره‌تا خۆپێشاندانه‌كان له دژى گه‌نده‌ڵى و نه‌بوونى خزمه‌تگوزاریى و خراپى بارودۆخى عێراق ده‌ستى پێ كرد، دواتر داواكارییه‌كان گه‌وره بوون بۆ گۆڕینى ته‌واوى سیسته‌مى سیاسى و حوكمڕانى له عێراق.
ڤایرۆسى كۆرۆنا سه‌در له خۆپێشاندان پاشگه‌ز ده‌كاته‌وه
به‌مه‌یش خۆپێشاندانه‌كان به‌گوڕ و تینتر بوو، دواجار گوشاریان خسته سه‌ر عادل عه‌بدولمه‌هدى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق تا ناچار بوو ده‌ست له‌كار بكێشێته‌وه. خۆپێشانده‌ران دواى ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ى عادل عه‌بدولمه‌هدى مكوڕتر بوون و دروشمى ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ى دوو سه‌رۆكه‌كه‌ى تریان به‌رز كرده‌وه، كه مه‌به‌ستیان سه‌رۆكى په‌رله‌مان و سه‌رۆك كۆمار بوو.
له‌م ماوه‌یه‌شدا جگه له ناچاركردنى عادل عه‌بدولمه‌هدى چه‌ندان كاندیدى تریان ره‌ت كرده‌وه، كه له لایه‌ن حزبه سیاسییه‌كانه‌وه بۆ شوێنگرتنه‌وه‌ى عادل عه‌بدولمه‌هدى پێشنیاز كرابوون.
له ماوه‌ى پێنج مانگى رابردوو، خۆپێشاندانه‌كان له به‌غدا و شاره‌كانى تر‌ى باشوور و ناوه‌ڕاستى عێراق كاریگه‌رى خۆیان سه‌پاند بۆیه له‌به‌رانبه‌ردا هێزه عێراقییه‌كان و به تایبه‌تى ئه‌وانه‌ى نزیكبوون له ئێران به چه‌ندان شێوه له دژى خۆپێشانده‌ران وه‌ستانه‌وه، گرتن و كوشتن و برینداركردن ئه‌و شێوازانه بوون، كه هێزه عێراقییه‌كان و میلیشیاكان له دژى خۆپێشانده‌رانیان به‌كار ده‌هێنا.
بۆیه تا ئێسته زیاتر له 600 كه‌س كوژراو ن و به‌هه‌زارانیش بریندارن و سه‌تان كه‌سیش گیراون، كه‌چى خۆپێشانده‌ران كۆڵیان نه‌دا و به‌رده‌وام بوون. به‌ڵام ئێسته دواى بڵاوبوونه‌وه‌ى په‌تاییه‌ك و مه‌ترسى ئه‌وه‌ى عێراقیش بگرێت، پرسیار له چاره‌نووسى ئه‌و خۆپێشاندانانه ده‌كرێت.
دوێنێ به‌رپرسانى كه‌رتى ته‌ندروستى له نه‌جه‌ف ئاشكرایان كرد، یه‌كه‌م حاڵه‌تى تووشبوون به كۆرۆنا له شاره‌كه دۆزراوه‌ته‌وه، ئه‌مه‌یش وایكرد عێراق كۆمه‌ڵێك رێكارى بۆ رێگریى له ته‌شه‌نه‌كردنى ئه‌م په‌تایه بگرێته‌به‌ر. ئه‌مڕۆیش بۆ جارى دووه‌م به‌رپرسانى عێراق رایانگه‌یاند چوار كه‌سى تر كه ئه‌ندامى یه‌ك خێزانن له كه‌ركووك تووشى ڤایرۆسى كۆرۆنا بوون.
زیادبوونى ژماره‌ى تووشبووان له عێراق هه‌ر چه‌نده تا ئێسته له په‌نجه‌كانى ده‌ست تێپه‌ڕ ناكات، به‌ڵام چاوه‌ڕوان ده‌كرێت زۆر شت بگۆڕێت، یه‌كێك له‌وان خۆپێشاندانه‌كانه.
چونكه یه‌كێك له‌و رێنوێنیانه‌ى رێكخراوى ته‌ندروستى جیهان و رێكخراوه‌كانى تر ناوخۆ و ده‌ره‌وه، ده‌مه‌زراوه فه‌رمییه‌كانیش باسى لێوه‌ده‌كه‌ن دوور بوونه له ئاپووره‌ى خه‌ڵك و تێكه‌ڵنه‌بوونى قه‌ره‌باڵغییه. بۆیه چاوه‌ڕوان ده‌كرێت مه‌ترسى بڵاوبوونه‌وه‌ى ڤایرۆسى كۆرۆنا كاریگه‌رى له‌سه‌ر خۆپێشاندانه‌كانى عێراق بێت.
یه‌كه‌م حاڵه‌تی ئه‌م كاردانه‌وه‌یه‌یش له
موقته‌دا سه‌درى رێبه‌رى سه‌در و پاڵپشتى هاوپه‌یمانى سائیروون ده‌ركه‌وت. جیا له‌وه‌ى له‌ڕووى سیاسییه‌وه موقته‌دا سه‌در چه‌ند جارێك له‌ماوه‌ى چوار مانگى رابردوودا هه‌ڵوێستى خۆى سه‌باره‌ت به خۆپێشاندانه‌كان گۆڕیوه، به‌ڵام ئه‌و چه‌ند ساڵێكه كاره‌كته‌رێكى سه‌ره‌كى خۆپێشاندانه‌كانى عێراق بووه، دواجاریش سه‌ره‌تاى ئه‌م هه‌فته‌یه له په‌یامێكدا راى گه‌یاند ئه‌گه‌ر ئه‌م هه‌فته‌یه له په‌رله‌مان ده‌نگ به حكوومه‌ت نه‌درێت ئه‌وا خۆپێشاندانى یه‌ك ملیۆن كه‌سى له به‌غدا به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
ئه‌و خۆپێشاندانه‌ى به هێز دانه‌مركایه‌وه به كۆرۆنا گومان له به‌رده‌وامبوونى ده‌كرێت
كه‌چى ئه‌مڕۆ موقته‌دا سه‌در له‌م هه‌ڕه‌شه‌یه‌ى خۆى پاشگه‌ز بووه‌وه و له په‌یامێكى نوێ‌دا رای گه‌یاند هه‌رچه‌نده داواى كرد بوو خۆپێشاندانى ملیۆن كه‌سى و مانگرتن له به‌غدا به‌ڕێوه‌بچێت، به‌ڵام ئه‌مڕۆ داوا له‌خه‌ڵك ده‌كات ئه‌م كاره نه‌كه‌ن، چونكه ته‌ندروستى و ژیانیان له هه‌موو شتێك گرنگتره.
چاوه‌ڕوان ده‌كرێت ئه‌گه‌ر به رێژه‌یه‌كى كه‌میش بێت ئه‌م په‌یامه‌ى سه‌در كاریگه‌رى له‌سه‌ر كه‌مبوونه‌وه‌ى به‌شداربووانى خۆپێشاندانه‌كان هه‌بێت، به‌ڵام به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیارییانه‌ى ئه‌مڕۆ له میدیاكانى عێراق بڵاوكراونه‌ته‌وه، خۆپێشانده‌ران سوورن له‌سه‌ر به‌رده‌وامبوونى خۆپێشاندانه‌كان.
به‌گوێره‌ى كۆمه‌ڵێك وێنه كه له ماڵپه‌ڕى
به‌غداد توده‌ى عێراقى بڵاوكراوه‌ته‌وه، خۆپێشانده‌رانى گۆڕه‌پانى ته‌حریر چوونه‌ته ناو تونێڵێك. ماڵپه‌ڕه‌كه نووسیویه‌تى وێراى مه‌ترسى بڵاوكردنه‌وه‌ى ڤایرۆسى و بارانى زۆر خۆپێشانده‌ران به‌رده‌وامن و بۆئه‌مه‌یش چوونه‌ته ناو تونێلى ته‌حریر. هه‌مان ماڵپه‌ڕ باسى له‌وه كردووه، خۆپێشانده‌ران له‌گه‌ڵ هێزه ته‌ناهییه‌كانى عێراق كه‌وتوونه‌ته شه‌ڕ و پێكدادان.