سه‌رۆك بارزانی 251 كتێبی به كتێبخانه‌ی زانكۆی هه‌ڵه‌بجه به‌خشی، به‌ڕێوه‌به‌ری كتێبخانه‌ی زانكۆكه‌یش ده‌ڵێ، به‌خشینی كتێب له‌لایه‌ن سه‌رۆك بارزانییه‌وه گرنگی تایبه‌تی بۆ زانكۆكه‌مان هه‌یه.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 26ــی شوبات، شوانه نووری عه‌بدوڵا مامۆستا و به‌ڕێوه‌به‌ری كتێبخانه‌ی گشتیی زانكۆی هه‌ڵه‌بجه به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، گرنگترین شت كه بۆ پاڵپشتیی زانكۆ بكرێت به‌خشینی كتێبه، ئه‌وه‌ی قوتابیان و خوێنكاران لێی سوودمه‌ند ده‌بن تا بتوانن به شێوه‌یه‌كی زانستییانه توێژینه‌وه و لێكۆڵینه‌وه‌كانیان بكه‌ن، بوونی سه‌رچاوه‌ی زۆری كتێبه، به‌خشینی كتێب له‌لایه‌ن سه‌رۆك بارزانی و پشتگیریی ئه‌و بۆ زانكۆی هه‌ڵه‌بجه گرنگی و تایبه‌تمه‌ندیی خۆی هه‌یه.
زیاتر گوتی، پارێزگای هه‌ڵه‌بجه و زانكۆكه‌ی پێویستیی به پاڵپشتیی هه‌یه، له‌به‌رئه‌وه‌ی زانكۆكه‌مان تازه‌یه و پێویستی به‌وه‌یه بیخه‌ینه سه‌رپێی خۆی تا وه‌ك زانكۆیه‌كی نێوده‌وڵه‌تیی لێ بكه‌ین.
پێشتریش سه‌رۆك بارزانی 450 كتێبی به زانكۆكه به‌خشیوه
"هیوادارین سه‌رۆك بارزانی له هاوكارییه‌كانی بۆ زانكۆی هه‌ڵه‌بجه به‌رده‌وام بێت، ئه‌مڕۆش له دوای دانیشتنمان له‌گه‌ڵ ئه‌و شانده‌ی به نوێنه‌رایه‌تی سه‌رۆك بارزانی كتێبه‌كانیان بۆ هێنابووین، پێشنیاری ئه‌وه‌یان بۆ كردین، ئێمه له زانكۆ له كۆی به‌شه‌كان كۆمه‌ڵێك لیژنه دروست بكه‌ین، ئه‌م لیژنانه به‌پێی پسپۆڕی و پێویستی ئه‌و كتێبانه‌ی بۆ زانكۆ پێویستمانه به لیستێك ڕاده‌ستیان بكه‌ین تا بۆمان دابین بكه‌ن.
ئاشكرای كرد، به‌شه زانستییه‌كانی وه‌ك ئه‌ندازیاری و فیزیا، پێویستیان به كتێب هه‌یه و سه‌رچاوه‌یان كه‌مه، بۆیه داوایان كرد كتێبی زیاتری زانستی‌یان بۆ بچێت و تایبه‌تمه‌ندیی به زانكۆكه ببه‌خشێت.
جێی باسه، له سه‌ره‌تای كه‌مپینی كۆكردنه‌وه‌ی كتێب بۆ زانكۆی هه‌ڵه‌بجه، سه‌رۆك بارزانی 450 كتێبی به زانكۆكه به‌خشیوه، هه‌ر ئه‌وكاتیش به‌ڵێنی ئه‌وه‌یان پێ دان له پشتیوانیی زانكۆكه به‌رده‌وام بن.
به‌سام عه‌لی به‌رپرسی لقی 12ـی پارتی دیموكراتی كوردستان و نوێنه‌ری سه‌رۆك بارزانی بۆ گه‌یاندنی كتێبه‌كان به زانكۆی هه‌ڵه‌بجه، به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، ئه‌و كتێبانه‌ی سه‌رۆك بارزانی پێشكه‌شی زانكۆی هه‌ڵه‌بجه‌ی كردن، له 251 سه‌رچاوه‌ی جیاوازی هه‌مه‌جۆری مێژوویی، شارستانی، زانستیی تێدایه كه قوتابیان ده‌توانن سوودی لێ وه‌رگرن.
هه‌ڵه‌بجه/ عه‌زیز ڕه‌سووڵ