ئه‌مرۆ كۆمپانیای ڤۆلڤۆ نوێترین جۆری ئۆتۆمبێلی ئێكس سی 40 یان "XC40"ی خسته بازاڕه‌كانه‌وه، به‌ڵام باشترین سیستمی سه‌لامه‌تی بۆ دابین كرد كه پێشووتریش به ڤیدیۆ نیشانی دنیای داوه.
ماڵپه‌ڕی "
caricos" بابه‌تێكی له‌باره‌ی یه‌كێك له نوێترین به‌رهه‌مه‌كانی ڤۆلڤۆ بڵاو بڵاو كردووه‌ته‌وه و ئاماژه‌ی پێ داوه، به‌رێوه‌به‌ری كۆمپانیای ڤۆلڤۆ له لێدوانێكدا بۆ میدیاكانی دنیا ده‌ڵێ، ئه‌مرۆ توانیمان نوێترین ئۆتۆمبێل له جۆری "XC40"ی مۆدێل به‌رز بخه‌ینه بازاڕه‌وه، به‌ڵام جیاواز له هه‌ر به‌رهه‌مێك باشترین سیستمی سه‌لامه‌تی پلاتینیمان بۆ داناوه كه له هیچ جۆره ئۆتۆمبێلێكدا نییه، هه‌روه‌ها هه‌ر مۆدێلێكی پێشووتر له‌م به‌رهه‌مه خه‌ڵاتی سه‌لامه‌تترین ئۆتۆمبێلی وه‌رگرت.
ڤۆلڤۆی نوێ یەکێکە لە باشترین و سەلامەتترین ئۆتۆمبێلەکانی دنیا
ئه‌وه‌ی وای كردووه ئه‌م ئۆتۆمبێله زۆر سه‌لامه‌ت بێت ئه‌وه‌یه كه بۆدییه‌كه‌ی پلاتینه و له‌كاتی هه‌ر رووداوێكدا ئه‌و پلاتینه ناهێڵێت زه‌بری به‌هێز به‌ر ناوه‌وه‌ی ئۆتۆمبێله‌كه بكه‌وێت، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌یش ئۆتۆمبێلێكی به‌هێزه كه بزوێنه‌ره‌كه‌ی 2.5 لیتره و هێزی 300 ئه‌سپی هه‌یه، هه‌ر ئه‌مه‌یش وای كردووه نرخه‌كه‌ی 33 هه‌زار و 700 دۆلاری ئه‌مه‌ریكیی بێت.
كۆمپانیای ڤۆلڤۆ یه‌كێكه له كۆمپانیا به‌ناوبانگه‌كانی دنیا بۆ دروستكردنی به‌هێزترین جۆری ئۆتۆمبێل و ئۆتۆمبێلی بارهه‌ڵگر له دنیادا، ئه‌م كۆمپانیایه له ساڵی 1927 دا دامه‌زرا له‌سه‌ر ده‌ستی سوویدییه‌كان كه ئێسته خاوه‌نه‌ی ڤۆلڤۆ چینییه‌كانن، هاروه‌ها ئه‌م كۆمپانیایه له ساڵی دامه‌زراندنیه‌وه تا 2018 خاوه‌نی ئۆتۆمبێلی به‌نزین و گازه، به‌ڵام له ساڵی 2019 وه ده‌ست به دروستكردنی ئۆتۆمبێلی كاره‌بایی ده‌كات.