ئەوەی ئاشكرای بكات تووشی كۆرۆنا بووە بە هەزار و 400 دۆلار خەڵات دەكرێت

:: PM:12:34:27/02/2020 ‌
بەرپرسانی حكوومی لە شارێكی چین بڕیاریان دا هەر كەسێك ئاشكرای بكات تووشی كۆرۆنا بووە و چیتر ئەمە لە حكوومەت و لایەنە پێوەندیدارەكان نەشارێتەوە، بە بڕی هەزار و 400 دۆلار خەڵات دەكرێت.

بەگوێرەی "یۆرۆنیوز" بەرپرسانی شاری كیانجیانگ لە ویلایەتی هۆبی، بۆ هاندانی هاووڵاتییان لە هاوكاریكردنیان لەگەڵ لایەنە پێوەندیدارەكان، خەڵاتیان دیاری كردووە و گوتوویانە دوای پشكنین ئەگەر دەرچوو تووشی كۆرۆنا بوون، ئەوا بە بڕی 10 هەزار یوان خەڵات دەكرێن كە دەكاتە هەزار و 425 دۆلار.

لەم شارەدا 197 كەس تووشی كۆرۆنا بوون و بەرپرسانی شارەكە دەیانەوێ هەموو ئەو حاڵەتانە بدۆزنەوە كە تووشی كۆرۆنا بوون، بۆ ئەوەی پێشگیری لە بڵاوبوونەوەی بكەن.

433  حاڵەتی نوێی تووشبوون بە كۆرۆنا لە چین راگەیەنراون كە لەو ژمارەیە 409 حاڵەتیان هی ویلایەتی هۆبییە، ئەو شوێنەی ڤایرۆسەكە لێیەوە سەری هەڵدا.
ژمارەی تووشبووان بە كۆرۆنا لە دنیادا گەیشتووەتە 82 هەزار و 168 حاڵەت

كۆی ژمارەی تووشبووان بە كۆرۆنا لە دنیادا گەیشتووەتە 82 هەزار و 168 حاڵەت كە لەم ژمارەیە دوو هەزار و 81 كەسیان مردوون و 32 هەزار و 897 كەسی تریان چاك بوونەتەوە. سەرووی 40 وڵات دنیا حاڵەتی تووشبوون بە كۆرۆنایان لێ تۆمار كراوە.



وشە - سلێمان تاشان

ئه‌م بابه‌ته 21404 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌