پسپۆرێكی بایۆلۆژی ڕووسی دووپاتی كرده‌وه، كه ڤایرۆسی كۆرۆنا چه‌كێكی ڤایرۆسی ئه‌مه‌ریكییه و ژماره‌یه‌ك وڵات ده‌كاته ئامانج و له‌و سنووره ده‌رناچێت كه بۆی دیارییكراوه.
ئیگور نیكۆلین پسپۆری بایۆلۆژی و ئه‌ندامی پێشووی لیژنه‌ی نێوده‌وڵه‌تی تایبه‌ت به چه‌كی بایۆلۆژی و كیمیایی له دیدارێكی ته‌له‌ڤزیۆنی گوتی، هه‌زاران ساڵه بازاڕ و خواردنگه ده‌ریاییه‌كان له سه‌رجه‌م شاره‌كانی چین بوونیان هه‌یه و هیچ كات نه‌بوونه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی په‌تایه‌كی له‌مشێوه‌یه‌ی لێ سه‌رهه‌ڵبدات، به‌ڵام له ماوه‌ی 20 ساڵی ڕابردوو كه چین پێشكه‌وتنی مه‌زنی له هه‌موو بواره‌كان و بواری ئابووری به گشتی به‌ده‌ستهێناوه. ئیتر به بیانووی خواردنه ده‌ریایییه‌كانه‌وه ئه‌و ڤایرۆسه بڵاو ده‌كرێته‌وه.
زیاتر گوتی، به‌گوێره‌ی به‌دواداچوونه‌كانی ئێمه، ئه‌مه‌ریكا نزیكه‌ی 25 تاقیگه‌ی چه‌كی بایۆلۆجی هه‌یه كه له‌سه‌ر سنووره‌كانی چین كار ده‌كه‌ن، كه له كازاخستان و تایوان و لاوس و ڤێتنام و كۆریای باشوور و فلیپین و چه‌ند وڵاتێكی تر دروستكراون، له‌و تاقیگانه چه‌كی ڤایرۆسی و بایۆلۆجی دروست ده‌كرێ و له‌و شوێنانه‌ی خواستیان لێی هه‌بێت، بڵاوی ده‌كه‌نه‌وه.
ڤایرۆسه‌كه سنوورداره و هه‌موو وڵاتێك ناگرێته‌وه
ئه‌و پسپۆره
ده‌ڵێ، بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه له چین و گه‌یشتنی به ئێران به‌شێوه‌یه‌كی چڕ و كتوپڕ و كوشتنی زۆرترین خه‌ڵك كارێكی به ڕێككه‌وت نییه، به‌ڵكوو یارییه‌كی دروستكراوه و هاوشێوه‌ی فیلمێكه و به گژ ئه‌و وڵاتانه‌دا دێته‌وه كه دژایه‌تی ئه‌مه‌ریكا ده‌كه‌ن، بۆیه ڤایرۆسه‌كه سنووردار كراوه و ته‌نیا به زۆری و فره‌وانی ده‌گاته ئه‌و وڵاتانه‌ی كه دوژمنداری و ناكۆكییان له‌گه‌ڵ واشنتن هه‌یه.
له كۆتایی قسه‌كانی نیكۆلین گوتی، بابه‌ته‌كه له حكوومه‌تی ئه‌مه‌ریكا و سه‌رۆكی وڵاته‌كه‌یش گه‌وره‌تره، به‌ڵكوو كۆمپانیا زه‌به‌لاحه‌كانی له پشته‌وه‌یه كه سه‌رۆكه‌كانی ئه‌مه‌ریكایش به پشتیوانی ئه‌وان ده‌توانن له هه‌ڵبژاردن سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بهێنن و ئه‌وان له ژێر په‌رده كۆنتڕۆڵی دنیایان كردووه و هه‌رگیز ڕێ ناده‌ن زیان بكه‌ن، بۆ به‌رده‌وامی قازانجه‌كانیان كۆمپانیاكان گوێ به‌وه ناده‌ن كه هه‌زاران و ملیۆنان مرۆڤیش به‌ره‌و مه‌رگ ئاراسته بكه‌ن.