چوار وڵاتی ئه‌مه‌ریكا، چین، ئه‌ڵمانیا و فڕه‌نسا بۆ دۆزینه‌وه‌ی ده‌رمانی كۆرۆنا له گه‌رمه‌ی كێبهركێدا بوون، له ناكاو دامه‌زراوه‌یه‌كی لێكۆڵینه‌وه‌ی پزیشكی ئیسرائیل ئاشكرای كرد، توانیویه‌تی ئه‌نتی ڤایرۆسی كۆرۆنا بدۆزێته‌وه و له چه‌ند هه‌فته‌ی داهاتوودا ده‌ست به به‌رهه‌مهێنانی دەکات.
سه‌رجه‌م تاقیكردنه‌وه‌كانی ئه‌و ڤاكسینه نوێیه بۆ چاره‌سه‌ریی كۆرۆنا ئه‌رێنی بووه
رۆژنامه‌ی ئورشه‌لیم پۆست له زاری وه‌زیری زانستی ئیسرائیل بڵاوی كردووه‌ته‌وه، ئه‌نستیوتی لێكۆڵینه‌وه‌ی میگاڵ توانیویه‌تی ڤاكسینه‌ی كۆرۆنا ”کوتان" بدۆزێته‌وه، ئه‌و ئه‌نستیوته رای گه‌یاندووه، ئه‌و شێوازه‌ی ڤاكسینه‌كه‌ی پێ به‌رهه‌م هاتووه، به‌ته‌نیا بۆ یه‌ك ڤایرۆسی تایبه‌ت به‌كار نایه‌ت، به‌ڵكو فۆرمۆلێكه بۆ دروستكردنی ئه‌نتی ڤایرۆسه‌كان، جا به هه‌ر تایبه‌تمه‌ندییه‌ك بێت.
تا سێ هەفتەی دیکە دەرمانی کۆرۆنا بەرهەم دێت
ئه‌و به‌رپرسه باڵایه‌ی ئیسرائیل ئه‌وه‌ش ئاشكرا ده‌كات كه له ماوه‌ی سێ هه‌فته‌ی داهاتوو ڤاكسینی كۆرۆنا له‌لایه‌ن ئهنستیوتهكهوه به‌رهه‌م دێت و له‌به‌رئه‌وه‌ی به‌رهه‌مهێنانی به رێژه‌یه‌كی زۆر كاتی پێویسته له سێ مانگی داهاتوودا به‌شی هه‌موو دنیا به‌رهه‌م ده‌هێنن، به‌ڵام ئه‌و بڕه‌ی له ماوه‌ی سێ هه‌فته‌ی داهاتوودا به‌رهه‌م دێت، ژیانی ده‌یان هه‌زار مرۆڤ له دنیادا رزگار ده‌كات.
تا 90 رۆژی تر ئه‌نستیوتی میگاڵ به‌شی هه‌موو دنیا ده‌خاته بازاڕه‌كانه‌وه
عوفیر ئاكونیس وه‌زیری زانستی ئیسرائیل دووپاتی ده‌كاته‌وه، تا سێ هه‌فته‌ی تر ئه‌و ڤاكسینه به‌رهه‌م ده‌هێنین، به‌ڵام ئه‌و بڕه‌ی به‌رهه‌م ده‌هێنرێت به‌شی ئه‌وه ناكات هه‌موو دنیای پێ بکوترێت و سه‌ره‌تا بۆ ئه‌و كه‌سانه به‌كار ده‌هێنرێت كه تووشبووی ئه‌و ڤایرۆسه كوشنده‌یه‌ن، به‌ڵام تا 90 رۆژی تر ئه‌نستیوتی میگاڵ به‌شی هه‌موو دنیا ده‌خاته بازاڕه‌كانه‌وه.
ئه‌و هه‌واڵه‌ی وه‌زیری زانستی ئیسرائیل له‌كاتێدایه، چین، ئه‌مه‌ریكا، ئه‌ڵمانیا و فڕه‌نسا سه‌رقاڵی دۆزینه‌وه‌ی ده‌رمانی كۆرۆنان و چین تا ئێسته دوو ڤاكسینی تاقی كردووه‌ته‌وه، به‌ڵام نه‌یتوانیوه سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بهێنێت.
ئاكونیس ده‌ڵێ، ئه‌و ده‌رمانه‌ی له ئه‌نستیوتی
میگاڵ به‌رهه‌م هاتووه، له تاقیكردنه‌وه‌كاندا سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ست هێناوه و ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات، له به‌رهه‌مهێنانی ئه‌و ده‌رمانه‌دا چانسیش رۆڵی بینیوه، به‌ڵام هه‌میشه چانس روو له مرۆڤه ماندو و تێكۆشه‌ره‌كان ده‌كات.
ئه‌و شێوه ڤاكسینه بە شێوازێكی نوێ بەرهەم هاتووە و پێكهاته‌یه‌كی ئاڵۆزی هه‌یه
ئه‌نستیوتی لێكۆڵینه‌وه‌ی میگاڵ یه‌ك له ئه‌نستیوته گرنهكانی ته‌كنه‌لۆجیای بایۆلۆجییه له دنیادا و له‌باره‌یه‌وه جروزاڵم پۆست نووسیویه‌تی، به‌پێی ناو و ناوبانگی ئه‌و ئه‌نستیوته بێت، دوور له چاوه‌ڕوانی نه‌بوو ده‌رمانی ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌و ناوه‌نده دروست بكرێت.
میگاڵ ماوه‌ی چوار ساڵه لێكۆڵینه‌وه له‌سه‌ر ده‌رمانێك ده‌كات بۆ له‌ناوبردنی نه‌خۆشی برونشیت "IBV" كه نه‌خۆشییه‌كی درمییه و باڵنده‌كان تووشی نه‌خۆشی برونشیت ده‌كات، ئه‌و ده‌رمانه له‌سه‌ر چه‌ندان په‌له‌وه‌ر تاقی كراوه‌ته‌وه و سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ست هێناوه. به‌پێی گوته‌ی وه‌زیری زانستی ئیسرائیل، شێوازی دروستكردنی ئه‌و ده‌رمانه یارمه‌تیده‌رێكی به‌هێز بووه بۆ دۆزینه‌وه‌ی ده‌رمانی كۆرۆنا.
له‌و لێكۆڵینه‌وه‌یه سوود له شێوازێكی نوێ به‌ناوی ئیندۆسیتۆز "بردن بۆ ناوه‌وه" وه‌رگیراوه،
ویكیپێدیا له‌باره‌ی ئیندۆسیتۆز "به ئینگلیزی Endocytosis" نووسیویه‌تی، ئه‌و ده‌سته‌واژه‌یه واتای بردنه ناوه‌وه‌ی ماده‌ی ده‌ره‌كی "شل و به‌ستوو"ه له رێی خانه‌كانه‌وه بۆ ناو ڤایرۆسه‌كه.
ئیندۆسیتۆز به پرۆسه‌ی چالاكی "پێویستی وزه" ده‌ڵێن كه له‌ناویدا خانە، گه‌رد یان هه‌ر شتێكی تر ماده‌كه قووت ده‌دات، واتا خانه‌كان گه‌رده به‌ستووه‌كان قووت ده‌ده‌ن. ئه‌و شێوه ڤاكسینه به شێوازێكی نوێ كه پێكهاته‌یه‌كی ئاڵۆزی هه‌یه، دروست ده‌كرێت و به‌رهامهێنانی پێویستی به كاتێكی زۆر هه‌یه.
تا ئێسته سه‌رجه‌م تاقیكردنه‌وه‌كانی ئه‌و ڤاكسینه نوێیه بۆ چاره‌سه‌ریی كۆرۆنا ئه‌رێنی بووه و له‌لایه‌ن سێ دامه‌زراوه‌ی زانستی ئه‌مه‌ریكی، ئه‌ڵمانی و فڕه‌نسی پشتڕاست كراوه‌ته‌وه.
د. خن كاتس سه‌رپه‌رشتی گرووپی بایۆ ته‌كنه‌لۆجی ئه‌نستیوتی میگاڵ شێوه‌ی كاركردنی ئه‌و ڤاكسینه به‌و جۆره باس ده‌كات، بیرۆكه‌ی ئێمه به‌ره‌وپێشبردنی ته‌كنه‌لۆجیای ئیندۆسیتۆزه، نه‌ك بمانه‌وێ ڤاكسینێك بۆ ڤایرۆسێكی دیاریكراو دروست بكه‌ین، چوارچێوه‌ی زانستی ڤاكسینه‌كه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ پرۆتینێكی نوێ. پرۆتینێك كه گیراوه‌ی كایمریك پێك ده‌هێنێت و ئه‌نتی ژێنی ڤایرۆسێك له رێی ئیندۆسیتۆز له‌و خانانه‌دا چالاك ده‌كات كه نابێ به وشكی بمێننه‌وه، ئه‌وه‌یش ده‌بێته هۆی دروستبوونی "ئه‌نتی بادی" دژی ڤایرۆسه‌كان له له‌شی مرۆڤدا.
دۆزینه‌وه‌ی ئه‌و چاره‌سه‌رییه له‌لایه‌ن ئه‌نستیوتی میگاڵی ئیسرائیلی له‌كاتێكدایه، ڤایرۆسی كۆرۆنا به ده‌یان هه‌زار مرۆڤی له‌سه‌ر گۆی زه‌وی گیرۆده كردووه و تا ئێسته زیاد له سێ هه‌زار كه‌س به‌هۆیه‌وه گیانیان له ده‌ست داوه، رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانیش هۆشداری گشتگیربوونی ئه‌و ڤایرۆسه‌ی له سه‌رانسه‌ری دنیا راگه‌یاندووه.
ئه‌و هه‌نگاوه‌ی ئه‌نستیوتی میگاڵ به ده‌روویه‌ك هه‌ژمار ده‌كرێت بۆ ئه‌وه‌ی جارێكی تر مرۆڤ بتوانێت له رێی زانسته‌وه مانه‌وه‌ی خۆی له‌سه‌ر گۆی زه‌وی درێژ بكاته‌وه.