ڤیدیۆ.. كافتریاكانی هەولێر پابەندی بڕیاری خۆپارێزی كۆرۆنان

:: PM:04:37:01/03/2020 ‌
هاووڵاتییان و حكوومەت بەیەكەوە هەوڵ دەدەن بەرەنگاری ڤایرۆسی كۆرۆناوە ببنەوە، چونكە تووشبوونی یەك كەس، یەكسانە بە تووشبوونی پێنج ملیۆن كەسەوە، بەڵام هاووڵاتییان پابەندی رێنوێنییەكانی وەزارەتی تەندروستین.

ئەمڕۆ یەكشەم یەكی ئادار، ئاسۆ عەلی خاوەنی یەكێك لە كافتریاكانی هەولێر بە "وشە"ی راگەیاند، لەو ڕۆژەوەی رێنوێنییەكانی وەزارەتی ناوخۆ و تەندروستی دەرچووە، پابەندبوونی خۆمان بە رێنوێنییەكان راگەیاندووە.

پاراستنی هاتوچۆكارانمان لە سەرووی هەموو شتێكە

روونی كردەوە، بەهۆی لابردنی نێرگەلەكان، بازاڕی ڕۆژانەمان بەشێوەیەكی زۆر دابەزیوە و زیانێكی زۆر دەكەم، رەنگە بەمانگێك بازاڕمان نەگاتەوە ئاستی پێشووی.

ئاسۆ عەلی گوتی، ئێمە بازرگانی و كاسبی دەكەین، بەڵام پاراستنی هاتوچۆكارانمان لە سەرووی هەموو شتێكە، چونكە ئەگەر ڤایرۆسی كۆرۆنا بڵاو ببێتەوە، هەموومان تووشی دەبین.

بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆناوە، وەزارەتی تەندروستی و ناوخۆ بڕیاریان دا بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئەو ڤایرۆسە، سەرجەم كافتریا، مەلەوانگە و مەساج بەشێوەیەكی كاتی دابخرێن.

بەپێی نوێترین ئامار كە لە چین بڵاو كراوەتەوە، لەكۆی ئەو وڵاتانەی  تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون ژمارەیان گەیشتووە بە 79 هەزار و 824 كەس. هەروەها ئەوانەی بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوە مردوون، دوو هەزار و 870 كەسن، لەگەڵ چاكبوونەوەی 41 هەزار و 625 كەس.





وشە - زریان تەها