وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڕیاری دا تاقیكردنه‌وه‌كانی به‌رایی قوتابیان له سنووره‌كانی خۆیان بێت و هاتوچۆی نێوان شاره‌كان نه‌كه‌ن.
ئه‌مڕۆ دووشه‌م دووی ئادار، د.ئالان حه‌مه‌سه‌عید وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له واڵی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك ڕای گه‌یاند، له‌به‌ر به‌رژه‌وه‌ندی گشتیی و به‌مه‌به‌ستی ئاسانكاریی بۆ 10 هه‌زار و 800 سه‌د و 460 قوتابی و خوێندكاری ده‌ره‌كی (به‌رایی)، كه مافی به‌شداریكردنیان وه‌رگرتووه له تاقیكردنه‌وه گشتیه‌كانی قۆناغی 12ی ئامادیی زانستی و وێژه‌یی و پیشه‌یی و خوێندنی ئیسلامی بۆ ساڵی خوێندنی2019 و 2020 بریاردرا كه تاقیكردنه‌وه گشتییه‌كان له‌سنووری جوگرافیی و شوێنی نیشته‌جێ بوونی خۆیان له شارۆكه و شاره‌دێیه‌كان ئه‌نجام بده‌ن.
قوتابیان چیتر هاتوچۆى نێوان شاره‌كان ناكه‌ن و له ناوچه‌كه‌ى خۆیان تاقیكردنه‌وه ده‌كه‌ن
وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دووپات ده‌كاته‌وه كه هه‌موو مامه‌ڵه و به‌راییه‌كان له به‌رێوبه‌رایه‌تی په‌روه‌رده‌ی شارۆكه پێوه‌ندیداره‌كانه‌وه ڕای ده‌كرێت.
ئه‌و بڕیاره‌ی وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌كاتێكدایه كه پێشتر ده‌بووایه قوتابیانی شارۆكه و شارهدێییهكان بێنه شاره‌كان تا تاقیكردنه‌وه‌ی ده‌ره‌كی ئه‌نجام بده‌ن. و پێشتر "وشه" كێشه‌ی قوتابیانی سنووری سۆرانی ڕاگه‌یاندبوو كه ده‌بوو بێنه هه‌ولێر بۆ تاقیكردنه‌وه.