به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئیداره‌ی شاره‌كه ئیهمالییه‌كی زۆری به‌رابنه‌ر ڕێكاره‌كانی خۆپارێزی له بڵابوونه‌وه‌ی نه‌خۆشی كڕۆنا گرتووه‌ته به‌ر له شاری كه‌ركووكح به‌راورد به سه‌رجه‌م شاره‌كانی عێراق و هه‌رێمی كوردستان ڕێژه‌ی تووشبووان خیبَراتر له ئاستی خۆی بلاچو بووه‌ته‌وه.
سه‌رجه‌میان ده‌ستبه‌سه‌ركران و خراونه‌ته ژێر چاودێری چڕه‌وه
ئه‌مڕۆ دووشه‌م دووی ئادار، نه‌قیب نه‌جات عه‌لی له پۆلیسی فیدڕاڵی عێراقی له شاری كه‌ركووك به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، پێنج پەرستاری نەخۆشخانە ئازادی له شاری كه‌ركووك به‌ۆهی ئه‌وه‌ی به‌ركه‌وتنیان هه‌بووه له‌گه‌ڵ هاووڵاتییه‌ك كه ئه‌نجامه‌كه‌ی به پۆزه‌نیڤ هاتووه‌ته‌وه به‌وهۆیه‌وه سه‌رجه‌میان ده‌ستبه‌سه‌ركران و خراونه‌ته ژێر چاودێری چڕه‌وه.
زیاتر گوتی، ڕووداوه‌كه دوای ئه‌وه دێت كه هاووڵاتییەک ماوەی سێ ڕۆژه لە ئێران گەڕاوەتەوە، لەبەشی دەروونی نەخۆشخانەی ئازادی کەرکووک لە ژێر چاودێری دانرا بەگومانی توشبوونی بەڤایرۆسی کۆڕۆنا، ئێسته كه‌سه‌كه زۆربەی نیشانەکانی کۆڕۆنای تێدا بەدی کراوە.
ڕوونی كرده‌وه، پێنج پەرستاری نەخۆشخانەکە کە سێ کوڕ و دوو کچن بە ناوەکانی (ب،ر) و (م،ق) و (ئـ،ت) و (هـ،ع) بەبێ دەمامک وڕێكاره‌كانی خۆپارێزی بەرکەوتنیان لەگەڵ نەخۆشەکە هەبووە چونکە پێشتر ئاگادار نەکرابوونه‌وه له‌لایه‌ن ئیداره‌ی شوێنه‌كه، ئێسته سەرجەمیان لەگەڵ نەخۆشەکە کراونەتە ژێر چاودێری تووند.
ڤایرۆسی كۆرۆنا "Coronavirus" گرووپێك ڤایرۆسن كه تووشی مه‌مكداره‌كان ده‌بن، له‌وانه‌ش مرۆڤه‌كان و باڵنده‌كان. له مرۆڤه‌كاندا، ده‌بێته ھۆی ژه‌ھراویبوونی ھه‌ناسه‌دان به نه‌رمی، به‌ڵام له ھه‌ندێك باردا ده‌كرێ كوشنده بێت، له مانگا و به‌رازه‌كاندا ده‌كرێ ببنه ھۆی سكچوونیان له كاتێكدا له مریشكه‌كاندا ده‌بیته ھۆی ژه‌ھراویبوونی به‌شی ھه‌ناسه‌دانی سه‌ره‌وه.