به‌هۆی تێكچوونی به‌شێكی زۆری پرده ئاسنینه‌كه‌ی شاره‌دێی پردێ كه به پردی په‌ڕێنه‌وه‌ی سه‌ركیی هه‌رێمی كوردستان و شاره‌كانی باشووری عێراق و كه‌ركووك داده‌نرێت بۆ ڕێی بارزگانی و هاتوچۆی هاووڵاتییان گرنگه، بۆ ماوه‌ی چوار سه‌عات داخرا، به‌ڵام تیمێكی حكوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان پرده‌كه‌یان چاك كرده‌وه و ئێسته هاتوچۆ ئاسایبووه‌ته‌وه.
ئیداره‌ی شاره‌دێیه‌كه و پارێزگاری كه‌ركووك نه‌هاتن به ده‌م داواكه‌وه به بیانووی ئه‌وه‌ی ئێسته له توانیاندا نییه
به‌پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی ده‌ست "وشه" كه‌وتووه، ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەم سێی ئادار، پردەکەی پردێ چاک کرایه‌وه و هاتوچۆی هاوڵاتییان و بارهه‌ڵگره بازرگانییه‌كان وه‌ك ڕۆژانی تر ئاساییه.
سه‌رچاوه‌یه‌كی تایبه‌ت له شاره‌وانی شاره‌دێی پردێ به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، دوای ئەوەی ئێوارەی ئەمڕۆ پردی پردێ مەترسی کەوتە سەر و ئاستەنگی بۆ هاتوچۆی هاووڵاتییان دروست کرد، کەمێک پێش ئێسته لەلایەن تیمێکی فەرمانگەی چاککردنەوەی پرد و ڕێگاو بانی هەولێر چاککرایەوە.
زیاتر گوتی، بەهۆی مەترسی کەوتنی پردی پردێ لەلایەن پۆلیسی فیدڕاڵی عێڕاق بەکەمی ڕێگەی بەئۆتۆمبێلی هاووڵاتییان ده‌درا كه بەسەر پردەکە دەرباز بن ناچار بەناو شاره‌دێی پردێ هاتوچۆیان ده‌كرد، به‌ڵام ئیداره‌ی شاره‌دێیه‌كه و پارێزگاری كه‌ركووك نه‌هاتن به ده‌م داواكه‌وه به بیانووی ئه‌وه‌ی ئێسته له توانیاندا نییه.
پردی په‌ڕینه‌وه‌ی نێوان شاره‌دێی پردێ و پارێزگاری هه‌ولێر له ڕووداوه‌كانی 16ی ئۆكتۆبه‌ری ساڵی 2017 له‌لایه‌ن حه‌شدی شه‌عبی و سوپای عێراق ته‌قێندرایه‌وه و تێك درا، دواتر له‌لایه‌ن حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌شێكی زۆری ئه‌و پرده چاك كرایه‌وه و چه‌ندان جار نۆژه‌ن كراوه‌ته‌وه.