بڕیاره سبه‌ی چوارشه‌م په‌رله‌مانی كوردستان كۆ ببێته‌وه به‌رنامه‌ی كاری كۆبوونه‌وه‌كه‌یش له‌چه‌ند بڕگه‌یه‌ك پێكهاتووه كه دیارترینیان ده‌نگدانه له‌سه‌ر پڕۆژه پێشنیازی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی به‌قاچاغبردنی نه‌وت و لێده‌رهێنراوه‌كان له هه‌رێمی كوردستان.
ئه‌مڕۆ سێشه‌م سێی ئادار، ڕۆبینا تیاری ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، سبه‌ی چوارشه‌م په‌رله‌مانی كوردستان كۆ ده‌بێته‌وه گفتوگۆ له‌سه‌ر چه‌ند پرسێكی دیار كرا‌و ده‌كات.
ده‌نگدان له‌سه‌ر پێشنیازه‌یاسای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی به‌قاچاغبردنی نه‌وت و لێده‌رهێنراوه‌كان له‌هه‌رێمی كوردستان به‌ڕێوه ده‌چێ
ڕوونیشی كرده‌وه، ده‌نگدان له‌سه‌ر پێشنیازه‌یاسای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی به‌قاچاغبردنی نه‌وت و لێده‌رهێنراوه‌كان له‌هه‌رێمی كوردستان به‌ڕێوه ده‌چێ كه له كۆبوونه‌وه‌ی ڕابردوو گفتوگۆی له‌سه‌ر كرا.
له‌لایه‌كی تره‌وه ماڵپه‌ڕی په‌رله‌مانی كوردستان له‌باره‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی سبه‌ی ڕای گه‌یاند كه بڕگه‌یه‌كی تری به‌رنامه‌ی كار بریتیییه له ده‌ستله‌كار كێشانه‌وه‌ی چه‌ند په‌رله‌مانتارێك له لیژنه جیاوازه‌كانی په‌رله‌مان.
ئه‌وه دووه‌م دانیشتنی ئه‌م وه‌رزه‌ی په‌رله‌مانی كوردستانه و تا ئێسته هیچ یاسایه‌كی ده‌رنه‌كردووه.