سه‌رباری گله‌یی و گازنده‌ی كه‌سانی كه‌ره‌نتینه‌كراو له سنووری ئیداره‌ی گه‌رمیان، رازین به‌وه‌ی ته‌ندروستیی گشتیی بپارێزن و تێكه‌ڵی خه‌ڵك نه‌بن، به‌ڵام ئه‌وه نیگه‌رانی كردوون كه ده‌گوترێ به پاڵپشتی به‌رپرسان حاڵه‌تی خۆشاردنه‌وه له كه‌ره‌نتینه له ناوچه‌كه‌دا به‌دی ده‌كرێت له رێی جیاوازه‌وه خه‌ڵكێك گه‌ڕاونه‌ته‌وه ماڵه‌وه و بوونه‌ته مه‌ترسی بۆ سه‌ر كۆمه‌ڵگه.
شوێنه‌كه‌یان قه‌ره‌باڵغه و كه‌سانی تازه‌گه‌ڕاوه‌یش له ئێران ده‌هێنن و تێكه‌ڵ به‌وانی ده‌كه‌ن
حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كاتێك بڕیاری دا ئه‌وانه‌ی ده‌گه‌ڕێنه‌وه كه‌ره‌نتینه بكرێن، ئامانج لێی پاراستنی ئه‌م هاووڵاتییانه و چاره‌سه‌ركردنیان له ئه‌گه‌ری تووشبوون به ڤایرۆسه‌كه و رێگری له گواستنه‌وه‌ی بۆ كۆمه‌ڵگه‌یه، ئه‌وه‌ش تاكه شتێكه نابێ هیچ كه‌سێك به هیچ بیانوویه‌ك هه‌ڵاوێرد بكرێت.
پرشنگ مه‌حموود قوتابیی ماسته‌ر كه له ئێران ده‌خوێنێ و ماوه‌ی 10 رۆژه له هوتێل "له‌نده‌ن ئای" له كه‌لار خراوه‌ته ژێر كه‌ره‌نتینه‌وه، به‌نیگه‌رانییه‌وه بۆ "وشه" ئه‌وه‌ی خسته روو كه شوێنه‌كه‌یان قه‌ره‌باڵغه و كه‌سانی تازه‌گه‌ڕاوه‌یش له ئێران ده‌هێنن و تێكه‌ڵ به‌وانی ده‌كه‌ن.
ئه‌و روونی كرده‌وه "ئه‌وانه‌ی چه‌ند رۆژێكه لێره‌ن، له دڵه‌ڕاوكێدا ده‌ژین به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه‌سانی تازه‌گه‌ڕاوه‌یان تێكه‌ڵ ده‌كرێ".
دڵشاد ئه‌حمه‌د هاووڵاتییه‌كی تره، به‌هه‌مانشێوه دووپاتی كرده‌وه كه خزمه‌تگوزارییه‌كان به‌پێی پێویست نین، جێیه‌كه‌یان له رووی خاوێنییه‌وه پێویستی به رشتنی ده‌رمانی دیتۆڵ هه‌یه، به‌ڵام ئه‌و هه‌نگاوه نه‌گیراوه‌ته به‌ر.
به‌گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی به"وشه" دراون، كه‌سانی نزیك له به‌رپرسان بۆ ئه‌وه‌ی ماوه‌ی 14 رۆژ له كه‌ره‌نتینه نه‌مێننه‌وه، به واسته به‌ره‌ڵا كراون. جگه له‌مه كه‌سانێكی تر به‌شێوه‌ی قاچاخ گه‌ڕاونه‌ته‌وه یان له مه‌رزی مه‌نزریه‌وه گه‌ڕاونه‌ته‌وه و خۆیان كه‌ره‌نتینه نه‌كردووه.
كچه چالاكێك له‌به‌ر هه‌ستیاری بابه‌ته‌كه نه‌یویست ناوی بڵاو بكرێته‌وه، بۆ "وشه" دووپاتی كرده‌وه كه خۆی كچێكی هاوڕێی هه‌یه باوكی به‌رپرسه له ته‌ندروستیی ناوچه‌كه، له ئێران گه‌ڕاوه‌ته‌وه كه‌چی كه‌ره‌نتینه نه‌كراوه.
شاره‌زایه‌كی بواری جیۆگرافیا، سه‌رنجی خۆی له‌باره‌ی ناوچه‌كانی سه‌رسنوور ده‌خاته‌ڕوو و به‌گرنگی ده‌زانێ له‌و ناوچانه پلانی تۆكمه‌تر بگیرێته‌به‌ر بۆ به‌رگرتن له ڤایرۆسی كۆرۆنا.
هێمن مه‌حموود وه‌ك شاره‌زای بواری جیۆگرافیا، به‌گرنگی زانی له‌كاتی رووداوه سروشتییه‌كان و هاتنه ئارای دۆخی تایبه‌ت به‌هه‌ر ناوچه‌یه‌ك، لایه‌نی جیۆگرافی ناوچه‌كه له‌به‌رچاو بگیرێت.
ئه‌و گوتی گه‌رمیان هاوسنووری كۆماری ئیسلامیی ئێرانه، ئه‌و وڵاته له ریزبه‌ندی وڵاته مه‌ترسیداره‌كانی په‌یدابوونی ڤایرۆسی كۆرۆنایه، كه‌چی پلانی تۆكمه نه‌گیراوه‌ته‌به‌ر بۆ به‌رگرتن له نه‌خۆشییه‌كه.
له به‌رانبه‌ردا شه‌هاب ئه‌حمه‌د قایمقامی كه‌لار له رێی "وشه"وه داوای له هاووڵاتییان كرد ئه‌وانه‌ی له ئێران گه‌ڕاونه‌ته‌وه، خۆیان كه‌ره‌نتینه بكه‌ن، به‌پێچه‌وانه‌وه دواتر لێپرسینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌كرێ.
وه‌ك قایمقام خستیه‌ڕوو، "لیستی ناوی كه‌سانێك كه له‌به‌ر خوێندن یان نه‌خۆشی و هۆكاری تر له ئێرانن، به بازگه‌كانی وه‌زاره‌تی ناوخۆ دراون له سنووری گه‌رمیان، بۆیه باشتر وایه خۆیان بچنه كه‌ره‌نتینه بۆ پشكنین".
له‌و به‌دواداچوونه‌دا "وشه" هه‌وڵی دا ئه‌و به‌رپرسانه بدۆزێته‌وه كه ناویان دێ به‌وه‌ی كه‌سانی نزیك له خۆیان شاردووه‌ته‌وه بێ كه‌ره‌نتینه‌كردن و رێنوێنییه‌كان.
كامه‌ران محه‌مه‌د به‌ڕێوه‌به‌ری خۆپاراستنی ته‌ندروستی گه‌رمیان، به"وشه"ی راگه‌یاند، خۆی ئاماده‌یه له پاش گه‌ڕانه‌وه‌ی كچه‌كه‌ی بۆ كه‌لار، كه له ئێران ده‌یخوێند و چه‌ند رۆژێكه له خانه‌قینه، كه‌ره‌نتینه‌ی بكات.
ئه‌وه له كاتێكدا په‌نجه‌ی تۆمه‌تی شاردنه‌وه‌ی منداڵێََكی خرابووه پاڵ كامه‌ران كه وه‌ك به‌رپرسێكی ته‌ندروستیی، كه‌ره‌نتینه‌ی نه‌كردووه.
لای خۆیه‌وه عه‌باس عه‌بدولعه‌زیز جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری ته‌ندروستی گه‌رمیان، به"وشه"ی راگه‌یاند، ئه‌وان وه‌ك ته‌ندروستی گه‌رمیان له رۆژی 22ی مانگی رابردووه‌وه كه‌ره‌نتینه‌یان بۆ هاووڵاتییه گه‌ڕاوه‌كانی ئێران كردووه‌ته‌وه و له‌ژێر چاودێریی ورددان.
به‌گوته‌ی ئه‌م به‌رپرسه، "باری ته‌ندروستی كه‌ره‌نتینه‌كراوه‌كان له‌ڕووی بوون و نه‌بوونی ڤایرۆسی كۆرۆناوه، جێی دڵخۆشییه و ناوچه‌كه كه‌سی گومانلێكراوی تووشبووی ئه‌و نه‌خۆشییه‌ی تێدا نییه".
ئه‌و ره‌تی ناكاته‌وه كه‌سانێك خۆیان شاردبێته‌وه، به‌ڵام گوتی زانیاری له‌سه‌ر ئه‌وه نییه ئه‌مانه كێن، ته‌نیا ئه‌وه ده‌زانین 200 كه‌سمان كه‌ره‌نتینه كردووه.
هه‌وڵه‌كان چڕ كراونه‌ته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی له چه‌ند به‌شێكی نه‌خۆشخانه‌كانی ناوچه‌كه، جێی تری تایبه‌ت بۆ كه‌ره‌نتینه‌كردنی هاووڵاتییانی گه‌ڕاوه له ئێران بكرێته‌وه.
وشه/به‌دواداچوونی سه‌بری هۆرینی