مسته‌فا چاڵاوى جێگرى سكرتێرى ئه‌نجوومه‌نى سه‌ركردایه‌تیى یه‌كێتیى نیشتمانیی كوردستان، له‌م دیمانه‌یه‌ی "وشه"دا ئاماژه به دۆخى ئێسته‌ى ناو حزبه‌كه‌ی ده‌كات و به ڕوونى ده‌ڵێ، "هیچ ئۆرگانێكى یه‌كێتى مه‌رجه‌ع نییه، بافڵ تاڵه‌بانى وه‌ك هاوسه‌رۆك و كۆسره‌ت ره‌سووڵ براگه‌وره‌یه".
چاڵاوى باسى ڕه‌وشى به‌رهه‌م ساڵح له‌ناو یه‌كێتى ده‌كات و ده‌ڵێت، "وه‌ك ئه‌ندامى ئه‌نجوومه‌نى سه‌ركردایه‌تى ده‌مێنێته‌وه، هه‌رچه‌نده له دواى هه‌ڵبژاردنى هاوسه‌رۆكانى یه‌كێتییه‌وه، له به‌غدا نه‌گه‌ڕاوه‌ته‌وه".
هێشتا ده‌سه‌ڵاته‌كانى ئه‌نجوومه‌نى باڵاى سیاسی و به‌رژه‌وه‌ندیى یه‌كێتى دیارى نه‌كراوه، به نیازى چین و كه‌ى ده‌سه‌ڵاته‌كان یه‌كلا ده‌كه‌نه‌وه؟
چاوه‌ڕێ ده‌كرێ له ماوه‌یه‌كى نزیكدا ئه‌نجوومه‌نى باڵاى سیاسی و به‌رژه‌وه‌ندیى یه‌كێتی، پڕۆژه‌ی خۆیان بۆ ده‌سه‌ڵاته‌كان بنێرنه ئه‌نجوومه‌نى سه‌ركردایه‌تیى یه‌كێتى و له‌وێ گفتوگۆى له‌سه‌ر ده‌كرێ، دواتر به‌پێى پێڕه‌وى ناوخۆ ده‌سه‌ڵاته‌كانیان بۆ یه‌كلا ده‌كرێته‌وه.
تا ئێسته هیچ پێشنیارێك بۆ ده‌سه‌ڵاته‌كانى ئه‌و ئه‌نجوومه‌نه هه‌یه، ئایا ده‌سه‌ڵاته‌كانیان له ئه‌نجوومه‌نى سه‌ركردایه‌تى زیاتر ده‌بێ؟
نه‌خێر جارێ هیچ شتێك نه‌هاتووه‌ته ئه‌نجوومه‌نى سه‌ركردایه‌تیى یه‌كێتى، بێگومان ئه‌نجوومه‌نى سه‌ركردایه‌تیى یه‌كێتى به‌پێى پێڕه‌وى ناوخۆ په‌سه‌ند كراوه، له دواى كۆنگره ئه‌و بڕیار ده‌دات و ده‌سه‌ڵاته‌كانى سه‌ركردایه‌تی به پێڕه‌و دیاری كراون، بۆیه هیچ ده‌سه‌ڵاتی ئه‌نجوومه‌نێك له سه‌رووى پێڕه‌وى ناوخۆى یه‌كێتى نابێت.
پێش ئه‌وه‌ی هیچ به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كى په‌سه‌ندكراو هه‌بێت، ناتوانرێ ئه‌نجوومه‌نى باڵاى سیاسیی و به‌رژه‌وه‌ندى یه‌كێتى وه‌ك مه‌رجه‌عى حزبه‌كه دابنرێت
ده‌گوترێ كاتى كۆنگره ئه‌و ئه‌نجوومه‌نه كۆسره‌ت ره‌سووڵی وه‌ك مه‌رجه‌عى یه‌كێتى دانراوه؟
هێشتا هیچ شتێك له‌باره‌ى ئه‌نجوومه‌نى باڵاى سیاسیی و به‌رژه‌وه‌ندییه‌وه دیار نییه، بۆیه پێش ئه‌وه‌ی هیچ به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كى په‌سه‌ندكراو هه‌بێ، ناتوانرێ ئه‌نجوومه‌نى باڵاى سیاسی و به‌رژه‌وه‌ندیى یه‌كێتى وه‌ك مه‌رجه‌عى حزبه‌كه دابنرێ، واتا هێشتا هیچ ئۆرگانێكى یه‌كێتى وه‌ك مه‌رجه‌عى حزبه‌كه دانانرێ و دووپاتی ده‌كه‌مه‌وه كه پێڕه‌و بڕیار له‌باره‌ى ئۆرگانه‌كانه‌وه ده‌دات.
به‌پێى پێڕه‌و، هاوسه‌رۆكه‌كانى یه‌كێتى مه‌رجه له هه‌موو كۆبوونه‌وه‌یه‌ك ئاماده‌بن؟
ئه‌وانه‌ى هاوسه‌رۆكى یه‌كێتین، ئه‌ندامى ئه‌نجوومه‌نى سه‌ركردایه‌تیى یه‌كێتین، له هه‌موو حاڵه‌تێكدا ده‌بێ یه‌كێك له هاوسه‌رۆكانى یه‌كێتى ئاماده‌ى كۆبوونه‌وه‌كانى ئه‌نجوومه‌نى سه‌ركردایه‌تى بێت، ئاگادارى ئه‌و بڕیارانه بێت كه ده‌درێن، تا له ئه‌ركه‌كانیدا له‌و چوارچێوه‌یه ده‌رنه‌چێت.
زانیارى هه‌یه ناكۆكى له نێوان ئه‌نجوومه‌نى باڵاى سیاسی و ئه‌نجوومه‌نى سه‌ركردایه‌تى دروست بووه، تا چه‌ند ئاگه‌داری؟
ئاگادارى هیچ ناكۆكییه‌كى نێوان ئه‌نجوومه‌نى باڵاى سیاسى و سه‌ركردایه‌تى نیم كه ده‌گوترێ له‌باره‌ى ده‌سه‌ڵاته‌كانیانه‌وه ناكۆكن، چونكه ئه‌و پرسه ناكۆكى ناوێت و پێڕه‌وى ناوخۆ شته‌كان یه‌كلا ده‌كاته‌وه، به‌ڵێنى هه‌موو ئۆرگان و سه‌ركرده‌كانى یه‌كێتى پێش كۆنگره و دواى كۆنگره‌یش ئه‌وه‌یه كه له پێڕه‌وى ناوخۆ ده‌رنه‌چن، ئێسته ئه‌گه‌ر ئۆرگانێك بیه‌وێ مه‌رجه‌ع بێت و ئۆرگانێكى تر په‌راوێز بخرێ، ئه‌وه نابێت.
ده‌ڵێن ئه‌وانه‌ى له سیستمى هاوسه‌رۆكایه‌تى ناڕازین، یه‌كێتى پۆستیان ده‌داتێ؟
ئه‌وانه‌ى به‌شداریى كۆبوونه‌وه‌ى هه‌ڵبژاردنى هاوسه‌رۆكانى یه‌كێتییان كرد ڕازین، ئه‌وانه‌ى تریش كه باسى ناڕه‌زایه‌تى ده‌كه‌ن، له‌سه‌ر ئه‌و سیستمه قسه‌ى خۆیان كردووه، ئه‌وه به هه‌ڵبژاردن و ده‌نگدان یه‌كلا كراوه‌ته‌وه و ئه‌نجوومه‌نى سه‌ركردایه‌تى هاوسه‌رۆكى یه‌كێتیى داناوه.
كه‌واته چاره‌نووسى به‌رهه‌م ساڵح له‌ناو یه‌كێتى چییه؟
له به‌رهه‌م ساڵح بپرسن چاره‌نووسى چییه له‌ناو یه‌كێتى؟، من ئه‌وه نازانم پێویسته خۆى وه‌ڵامى ئه‌و پرسیاره بداته‌وه، ئه‌و تا ئێسته‌یش ئه‌ندامى ئه‌نجوومه‌نى سه‌ركردایه‌تیى یه‌كێتیى نیشتمانیى كوردستانه، ڕاسته له‌وه‌ته‌ى سیستمى هاوسه‌رۆكایه‌تى بۆ یه‌كێتى جێگیر كراوه، به‌رهه‌م ساڵح ئاماده‌ى كۆبوونه‌وه‌كانى ئه‌نجوومه‌نى سه‌ركردایه‌تى نابێ، به‌ڵام لێكدانه‌وه‌ى ئێمه بۆى ئه‌وه‌یه كه سه‌رقاڵى كارى سه‌رۆك كۆمارییه و ئاساییه به‌شدارى ناكات، به‌ڵام له ئه‌نجامدا ئه‌و له به‌غدا بێت و له هه‌ر شوێنێك بێ، نوێنه‌رى یه‌كێتییه و له‌سه‌ر لیستى یه‌كێتییه.
واتا به‌رهه‌م ساڵح ئێسته به‌شداریى كۆبوونه‌وه‌كان ناكات؟
یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌نجوومه‌نى سه‌ركردایه‌تیى یه‌كێتى به‌شدارى كرد، به‌ڵام دواى هه‌ڵبژاردنى هاوسه‌رۆكانى یه‌كێتى، به‌رهه‌م ساڵح هه‌ر له به‌غدا بووه و نه‌هاتووه‌ته‌وه، بۆیه به‌شدارى كۆبوونه‌وه‌كانى نه‌كردووه.
ئه‌گه‌ر هه‌ر به‌شداریى كۆبوونه‌وه‌كانى نه‌كرد و به ناڕه‌زایی مایه‌وه؟
هه‌موو ئه‌وانه‌ى له سه‌ركردایه‌تین نابێ ببینه هاوسه‌رۆك و پۆست وه‌ربگرین، پێویسته هه‌ندێكمان له ئه‌نجوومه‌نى سه‌ركردایه‌تى بمێنینه‌وه، جارێ دیار نییه داهاتوو چۆن ده‌بێ.
بڕیار له‌سه‌ر كوڕه‌كانى كۆسره‌ت ره‌سووڵ چییه، پۆست وه‌رده‌گرن؟
كوڕه‌كانى كۆسره‌ت ره‌سووڵ ئه‌ندامى ئه‌نجوومه‌نى سه‌ركردایه‌تین و حه‌قى خۆیانه پۆستى زیاتریش وه‌ربگرن، به‌ڵام پێویسته بڕواى ئه‌وه‌مان بۆ دروست بێ هه‌موومان یه‌كێتین، ئه‌گه‌ر سه‌ركردایه‌تى بین یان پۆستى باڵاترمان هه‌بێ، یا ئه‌گه‌ر كادرێكى ئاسایی بین، بۆیه پێویسته چیتر ئه‌وه‌مان له‌لا گرنگ نه‌بێ ئه‌گه‌ر پۆست وه‌رنه‌گرین، په‌راوێز خراوین.
ئێوه كۆنگره‌تان كرد بۆ ئه‌وه‌ى مه‌رجه‌عێك له‌ناو یه‌كێتى دابنێن، ئێسته كێ بڕیارده‌رى یه‌كه‌مه؟
ئێمه هاوسه‌رۆكى یه‌كێتیمان هه‌ڵبژارد كه بافڵ تاڵه‌بانى و لاهوور جه‌نگین.
بافڵ تاڵه‌بانى هاوسه‌رۆكه و كۆسره‌ت ره‌سووڵ براگه‌وره‌یه
ئه‌ى كۆسره‌ت ره‌سووڵ ڕۆڵى چییه؟
بافڵ تاڵه‌بانى هاوسه‌رۆكه و كۆسره‌ت ره‌سووڵ براگه‌وره‌یه، خۆى رێى كردووه‌ته‌وه ئه‌و گه‌نجانه بێنه پێشه‌وه.
مه‌ڵبه‌ندى سێى یه‌كێتى له هه‌ولێر له ڕابردوودا خراپ نه‌بووه، به‌ڵام ده‌مانه‌وێ له داهاتوودا باشترى بكه‌ین
یه‌كێتییه‌كانى هه‌ولێر بۆچى فه‌رامۆش كراون؟
بابه‌تى فه‌رامۆشكردن نییه، به‌ڵام نوێنه‌رى هه‌موو ناوچه‌كانى تر پێویست بوو له ئۆرگانه‌كانى یه‌كێتى هه‌بن، مه‌ڵبه‌ندى سێى یه‌كێتى له هه‌ولێر له ڕابردوودا خراپ نه‌بووه، به‌ڵام ده‌مانه‌وێ له داهاتوودا باشترى بكه‌ین و پلامان بۆى هه‌یه.