چین 200 هەزار دەمامكی بۆ هەرێمی كوردستان نارد

:: AM:11:28:08/03/2020 ‌
كونسوڵگەی چین لە هەرێمی كوردستان بە دروشمی "هاوڕێی باش هاوڕێی تەنگانەیە”، ژمارەیەك دەمامكی بە ناوەندەکانی بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە وەزارەتی تەندروستی دا.

ئەمڕۆ یەكشەم هەشتی ئادار، كونسوڵگەی چین بڕی 200 هەزار دەمامكی وەك هاوكاریی هەرێمی كوردستان بۆ ناوەندەكان و سەنتەرەكانی بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا، ڕادەستی وەزارەتی تەندروستی كرد.

ئەو دەمامکانە ڕادەستی بنكە و ناوەندەكانی تەندروستی بۆ بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە هەرێمی كوردستان دەکات
كونسوڵگەی چین بە دروشمی "هاوڕێی باش هاوڕێی تەنگانەیە" لە هەولێر بۆ بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا، ئەمڕۆ 200 هەزار دەمامكەکەی بە وەزارەتی تەندروستی بەخشی.

وەزارەتی تەندروستی، ئەو دەمامکانە ڕادەستی بنكە و ناوەندەكانی تەندروستی بۆ بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە هەرێمی كوردستان دەکات.

پێوەندییەكانی هەرێمی كوردستان و چین لە ئاستێكی باشدایە، بڕیارە بەمنزیكانە كونسوڵگەی چین دەست بكات بە چەندان پڕۆژەی وەبەرهێنان لە ڕێی وەبەرهێنەرانی چین و دروستكردنی كونسوڵگەیەكی نوێی ئەو وڵاتە لە هەرێمی كوردستان.



وشە - رامیار جەواد