مووچەی وەزارەتی ناوخۆ دابەش دەكرێ‌

:: PM:08:59:09/03/2020 ‌
وەزارەتی دارایی و ئابووری حكوومەتی هەرێمی كوردستان ڕای گەیاند، سبەی مووچەی وەزارەتی ناوخۆی حكوومەتی هەرێمی كوردستان دابەش دەكرێت.

وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێمی كوردستان بەردەوامە لە دابەشكردنی مووچە و بڕیارە سبەی سێشەم مووچەی مانگی 12ی وەزارەتی ناوخۆ دابەش بكرێت.

سبه‌ى وه‌زاره‌تى ناوخۆ مووچه‌ وه‌رده‌گرن
هەر ئەمڕۆ لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانی د.جووتیار عادڵ گوتەبێژی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ڕای گەیاند، پشوو ڕاگەیەنراوە لە 11ی ئەم مانگەوە تا 26ی مانگ، بەڵام دابەشكردنی مووچە بەردەوام دەبێت.

هەرێمی كوردستان بۆ دابەشكردنی مووچەی فەرمانبەران، دوای تەنگژەی دارایی پشت بە فرۆشتنی نەوت و ئەو بڕە پارەیەی لە بەغداوە بەپێی ڕێككەوتنێك بۆ هەرێمی كوردستان دێتە ناردن، دەبەستێت.

بەپێی ڕێككەوتنی نێوان هەرێمی كوردستان و عێراق، لە ناوەڕاستی هەر مانگێك عێراق بڕی 452 ملیار دینار بۆ هەرێمی كوردستان دەنێرێت و بە داهاتی ناوخۆیی و پارەی هاوپەیمانان بۆ پێشمەرگە و فرۆشتنی نەوت مووچەی فەرمانبەران دەدرێت.

لە سەرەتای ساڵى 2019 پاشەكەوتی مووچە لەسەر فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان هەڵگیرا و پێدانی مووچە ئاسایی بووەتەوە. لە پێنجی سەرەتای هەر مانگێك لە هەرێمی كوردستان مووچە دابەش دەكرێت.




وشە - سه‌رخێڵ هاشم