دامه‌زراوه‌ی خێرخوازی بیل و مێلیندا گێتس به هاوكاریی دوو رێكخراوی تری خێرخوازی، بڕی 125 ملیۆن دۆلار بۆ دۆزینه‌وه‌ی ده‌رمانی ڤایرۆسی كۆرۆنا ته‌رخان ده‌كات.
ئەو هاوکارییە بۆ ئەوەیە وڵاتانی هەژار بتوانن بە ئاسانی دەرمانەکە بکڕن
ئه‌مڕۆ سێشه‌م 10ی ئادار، ئاژانسی هه‌واڵی "
دویچه‌ڤێله" ئاشكرای كردووه، دامه‌زراوه‌ی خێرخوازی گێتس بڕی 125 ملیۆن دۆلار بۆ خێراكردنی ره‌وتی دۆزینه‌وه‌ی ده‌رمانی كۆرۆنا ته‌رخان ده‌كات.
بڕیاره ئه‌و بڕه پاره‌یه بۆ دۆزینه‌وه‌ی ده‌رمانێك خه‌رج بكرێت كه تووشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنا بتوانن به خێرایی ده‌ستی بخه‌ن و هاوكارییه بۆ دابه‌زاندنی نرخی ده‌رمانه‌كه.
وه‌ك له راگه‌یه‌نراوی دامه‌زراوه‌ی خێرخوازیی گێتس هاتووه، ده‌بێ ئه‌و ده‌رمانه نرخه‌كه‌ی ئه‌وه‌نده هه‌رزان بێت كه هه‌موو هاووڵاتییه‌كی هه‌ژاری ناوچه دواكه‌وتوو و په‌ڕاوێزخراوه‌كانیش ده‌ستیان پێی بگات.
هه‌رچه‌ند تا ئێسته هیچ ده‌رمانێك بۆ چاره‌سه‌ری ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌لایه‌ن رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانییه‌وه رانه‌گه‌یه‌نراوه، به‌ڵام به‌پێی لێدوانی به‌رپرسانی ئه‌و رێكخراوه، زیاتر له 16 وڵاتی پێشكه‌وتوو له دنیا به چڕی كار له‌سه‌ر دۆزینه‌وه‌ی ئه‌و ده‌رمانه ده‌كه‌ن.
پێشتریش چه‌ندان كه‌سایه‌تی و ئه‌كته‌ری سینه‌مایی و سه‌رمایه‌دار خه‌ڵاتیی تایبه‌تیان بۆ ئه‌و ناوه‌ندانه ده‌ستنیشان كردبوو كه ده‌رمانی كۆرۆنا بدۆزنه‌وه، له سه‌رووی هه‌مووان خه‌ڵاتی یه‌ك ملیۆن و 500 هه‌زارییه‌كه‌ی جاكی چان ئه‌كته‌ری ناسراوی هۆڵیوود له میدیاكان ده‌نگدانه‌وه‌ی زۆری هه‌بوو.
دامەزراوەی خێرخوازیی بیل و مێلیندا گێتس، لە ساڵی 2018 لەلایەن بیل گێتس دامەزرێنەر و خاوەنی کۆمپانیای مایکرۆسۆفت و مێلیندای هاوسەری دامەزراوە، ساڵانە پارەیەکی زۆر بۆ یارمەتیدانی هەژار و کاری خێرخوازیی لەڕێی دامەزراوەکەیانەوە تەرخان دەکەن.