ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ گه‌نجێكی شارۆكه‌ی چۆمانی سه‌ر به پارێزگای هه‌ولێر، گه‌نجێك به گولله‌ی تاپڕ گیانی له‌ده‌ستدا و پۆلیسی ناوچه‌كه‌یش زانیاری ده‌خاته ڕوو.
مقه‌ده‌م شه‌ماڵ دێواری گوته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی سۆران به "وشه"ی راگه‌یاند، به‌شی پۆلیسی چۆمان سه‌ر به به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیمان ئاگادار كراوه‌ته‌وه به‌بوونی رووداوێكی كوشتن له گه‌ڕه‌كی سه‌كرانی چۆمان.
گوته‌بێژی پۆلیسی سۆران ده‌ڵێت، كوژراوه‌كه ناوی "س، ح، ع " ته‌مه‌ن 16 ساڵان پیشه‌ی قوتابییه له ماڵی خۆی له شوێنی رووداوه‌كه بووه و چه‌كێكی جۆری تاپریشی له‌لابووه، بۆیه گومان ده‌كرێت رووداوه‌كه خۆ كوژی بێت.
كوژراوه‌كه ناوی "س، ح، ع " ته‌مه‌ن 16 ساڵان
هه‌روه‌ك دووپاتی كرده‌وه كه له‌سه‌ر فه‌رمانی دادوه‌ر ته‌رمه‌كه ره‌وانه‌ی پزیشكی دادی نه‌خۆشخانه‌ی ئاشتی له‌سۆران كرا به‌مه‌به‌ستی زانینی هۆكاری گیان له‌ده‌ستدانی.
چۆمان/ موڕشید برادۆستی