له‌یلا علوی ئه‌كته‌رى به‌ناوبانگى میسڕى، ره‌خنه له كچه هونه‌رمه‌ندانى ئێسته ده‌گرێت و ده‌ڵێ به كورت و درێژى كراسه‌كه‌یان ناوبانگ په‌یدا ده‌كه‌ن.
له‌یلا علوى كه به یه‌كێك له ئه‌كته‌ره به ئه‌زموونه‌كانى دراما و سینه‌ماى میسڕى داده‌نرێت ،له دیمانه‌یه‌كى ته‌له‌ڤزیۆنى باس له پێوه‌ره‌كانى ئهستێرهبوونى هونه‌رمه‌ندان ده‌كات.
لێدوانه‌كه‌ى له‌یلا له رۆژنامه‌ى
"قودسى عه‌ره‌بى" بڵاوكراوه‌ته‌وه و تێیدا ده‌ڵێ "ئه‌مڕۆ له‌م رۆژگاره‌دا بوون به ئه‌ستێره له‌سه‌ر درێژى و كورتى كراس وه‌ستاوه".
له‌یلا: خه‌ڵك سه‌یر جله‌كانم ده‌كه‌ن نه‌وه‌ك هونه‌ره‌كه‌م
ره‌خنه‌یشى له‌و ژنه هونه‌رمه‌ندانه گرت كه له‌میانه‌ى جلوبه‌رگ و مۆداوه به‌دواى ناوبانگ ده‌گه‌ڕێن.
له‌یلا دووپاتى ده‌كاته‌وه ئێسته له‌وه نیگه‌رانه، خه‌ڵك زیاتر سه‌رنج ده‌ده‌نه سه‌ر جلوبه‌رگه‌كانى، نه‌وه‌ك هونه‌ر و ئاستى كاره‌كانى.
له‌یلا علوى له ساڵى 1962 له میسر له‌دایكبووه، له ساڵى 1977 ده‌ستى به كارى هونه‌ریى كردووه و به ده‌یان فیلم ودراماى هه‌یه. جگه له‌مه‌یش یه‌كه‌م ده‌ركه‌وتنى ئه‌و له شانۆ بووه. له‌یلا بڕوانامه‌ى به‌كالۆریۆسى له كارگێرى هه‌یه.