بڕیارێکی نوێ بۆ دەوامی کەرتی تایبەت دەرچوو

:: AM:08:59:14/03/2020 ‌
لیژنەی باڵای ئۆپراسیۆنەكانی پارێزگای سلێمانی بۆ بەرەنگاربوونەوەی كۆرۆنا، لەبارەی دەوامی فەرمانبەرانی كەرتی تایبەت ئاشكرای كردووە، هەموو كۆمپانیا و دامەزراوەكانی كەرتی تایبەت لە سنووری سلێمانی و دەوروبەریدا پێویستە پابەندی چەند رێنوێنییەك بن.

ئەمڕۆ شەموو 14ـی ئادار، لە ئاگەدارییەكی لیژنەی باڵای ئۆپراسیۆنەكانی پارێزگای سلێمانی  بۆ بەرەنگاربوونەوەی كۆرۆنا ئاشكرا كراوە، بڕیاری قەدەغەكردنی هاتوچۆ هەموو ئەو كۆمپانیا و دامەزراوانە دەگرێتەوە، جگە لەو بوارە خزمەتگوزارییە تایبەتانەی وەك تەندروستی و كۆمۆنیكەیشن و كارەباو ئینتەرنێت و پاكردنەوە و خزمەتگوزارییەكان.

هەموو ئەم كۆمپانیا و دامەزراوانە ماوەی كاركردن كەم بكەنەوە

ڕوون كراوەتەوە، پێویستە لە رۆژانی تر شوێنەكانی تری سنووری پارێزگای سلێمانی هەموو ئەم كۆمپانیا و دامەزراوانە ماوەی كاركردن كەم بكەنەوە و ژمارەی كارمەندەكانیان لە شوێنەكاندا بەپێی رێنوێنییە تەندروستییەكان بێت.

باس لەوەش كراوە، تەواوی كۆمپانیا و دامەزراوەكان پاكژ بكرێنەوە و دەرمانپژێن بكرێن و پێویستە تەواوی پێداویستییەكانی خۆپارێزیی و پاكژكردنەوە بۆ هەموو كارمەندان و میوانەكانیان لەژێر رێنوێنییە تەندروستییەكاندا بێ بەرانبەر دابین بكەن.



وشە - رامیار جەواد

ئه‌م بابه‌ته 36716 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌