پزیشکە تووشبووکەی هەولێر گیانی لەدەست نەداوە

:: PM:02:16:14/03/2020 ‌
بەڕێوەبەرایەتیی گشتی تەندروستی هەولێر لە راگەیەنراوێكدا ئاشكرای دەكات، د. ئەحمەد ئیسماعیل عەبدولغەنی گیانی لە دەست نەداوە و باری تەندروستی جێگیرە.

ئەمڕۆ شەموو 14ـی ئادار،  بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر، لە راگەیەنراوێكدا هەموو ئەو پڕوپاگەندانە ڕەت دەكاتەوە كە گوایە د. ئەحمەد ئیسماعیل عەبدولغەنی پزیشكی پسپۆڕی چاو كۆچی دوای كردووە.

ئێستە ئەو پزیشكە باری تەندروستی جێگیرە و لە ژێر چاودێری پزیشكدایە 
تێیدا بۆ رای گشتی و خەڵكی شاری هەولێر روون دەكەنەوە كە ئێستە ئەو پزیشكە باری تەندروستی جێگیرە و لە ژێر چاودێری پزیشكدایە، ئەم هەواڵانە دوورن لە ڕاستی كە گیانی لە دەست داوە.

لە ڕاگەیەنراوێكدا دوێنێ وەزارەتی تەندروستی ئاشكرای كرد، د. ئەحمەد ئیسماعیل عەبدولغەنی كە پزیشكی نەخۆشییەكانی چاوە لە هەولێر، تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بووە و هەر هاووڵاتییەك لەو ماوەیەدا سەردانی كردووە، پێویستە پشكنین ئەنجام بدات بۆ دڵنیابوونەوە.

ئەو پزیشكە یەكێكە لە تووشبووەكانی دوێنێ‌ و ئەمڕۆ لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان دەنگۆی مردنی بە كۆرۆنا بڵاو بووەوە.



وشە - رامیار جەواد