لەبارەی درێژكردنەوەی ماوەی قەدەغەكردنی هاتوچۆ ڕوونكردنەوە دەدرێ‌

:: PM:05:58:14/03/2020 ‌
بەڕێوەبەری چاودێریی بازرگانی سلێمانی ڕای دەگەیەنێت، هەر بڕیارێك وەزارەتی ناوخۆ بیدات لە سلێمانی وەك خۆی جێبەجێ‌ دەكرێ‌ و تا ئێستە هیچ بڕیارێك بۆ درێژكردنەوەی قەدەغەی هاتوچۆ نەدراوە.

ئەمڕۆ شەموو 14ی ئادار، سۆران عەبدولغەفور بەڕێوەبەری چاودێریی بازرگانی سلێمانی بە "وشە"ی ڕاگەیاند، هەموو تیمەكان خراونەتە گەڕ بۆ ئەوەی ڕێ‌ لە قۆرخكاری بازاڕ بگیرێت و هەركەسێك پابەندی ڕێنوێنییەكان نەبێت سزا دەدرێ‌.

هەر بڕیارێك وەزارەتی ناوخۆ بیدات لە سلێمانی وەك خۆی جێبەجێ‌ دەكرێ‌
دووپاتی لەوەیش كردەوە، هەر بڕیارێك وەزارەتی ناوخۆ بیدات لە سلێمانی وەك خۆی جێبەجێ‌ دەكرێ‌ و تا ئێستە هیچ بڕیارێك بۆ درێژكردنەوەی قەدەغەی هاتوچۆ نەدراوە.

بەرپرسەكەی سلێمانی لەگەڵ ئەوەی دڵنیایی دایە هاووڵاتییان كە هاتنی كەلوپەل بۆ شارەكە بەردەوامە هاوكات ئاماژەی بەوە كرد كە سیستمی ئۆنلاین بۆ هاووڵاتیانی ناو شاری سلێمانی بۆ گەیاندنی پێداویستییە رۆژانەكانی وەك سەوزەو میوە دابینكراوە و هەر هاووڵاتییەك ویستی دەیەوێت پێوەندی بەو ژمارانەوە بكات كەبڵاومانكردوەتەوەو بەبێ بەرانبەری گەیاندن پێداویستییەكان دەگەیەنینە دەستیان.

48 سەعات بەپێی بڕیاری وەزارەتی ناوخۆی حكوومەتی هەرێمی كوردستان وەك خۆپارێزییەك بۆ كۆرۆنا قەدەغەی هاتوچۆ ڕاگەیەنراوە.


وشە - سه‌رخێڵ هاشم