جیاواز له شاره‌كانی هەرێمی كوردستان و عێراق كه ئێسته له حاڵه‌تی خۆپارێزین له ڤایرۆسی كۆرۆنا، به‌ڵام به‌شێك له گه‌نجانی شاری كه‌ركووك ڕژاونه‌ته به‌رده‌م باڵه‌خانه‌ی په‌روه‌رده‌ی گشتی كه‌ركووك و خۆپێشاندانێكی گه‌وره‌یان ساز كردووه، هێزه ته‌ناهییه‌كانیش له هه‌وڵی بڵاوه پێكردنن.
هێزه ته‌ناهییه‌كان له هه‌وڵی بڵاوه پێكردنن
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی ده‌ست "وشه" كه‌وتوون، به‌یانی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م 15ی ئادار، كۆمه‌ڵێك گه‌نجی شاری كه‌ركووك له به‌رده‌م باڵه‌خانه‌ی په‌روه‌رده‌ی گشتی شاره‌كه، له‌لایه‌ن به‌شێك له‌و ده‌رچووانه‌ی ناویان بۆ دامه‌زراندن له په‌روه‌رده‌ی كه‌ركووك هاتووه‌ته‌وه، خۆپێشاندانێك ئه‌نجام درا به‌مه‌به‌ستی دیاریكردنی فه‌رمانی ده‌ستبه‌كاربوونیان.
تا ئێسته خۆپێشاندانه‌كه به‌رده‌وامه و گه‌نجێكی زۆر له‌و شوێنه كۆ بوونه‌ته‌وه، هێزه‌كانی دژه‌تیرۆری عێراقی و به‌شێك له میلیشیاكانی ڕێكخراوی به‌در هێنراونه‌ته شوێنه‌كه و ده‌ستیان به بڵاوه‌كردنی خۆپێشانده‌ران كردووه.
ئه‌و خۆپێشاندانه له كاتێكدایه به بڕیاری پارێزگاری سه‌پێنراوی كه‌ركووك، له كۆی دوو هه‌زار و 885 پله‌ی وه‌زیفی په‌روه‌رده‌ی كه‌ركووك، هه‌زار و 850 پله‌ی وه‌زیفی به پێكهاته‌ی عه‌ره‌ب دراوه و 500 پله‌ی وه‌زیفی به كورد درا.