به‌ركه‌وته‌یه‌كی چه‌كی كیمیایی كه ئێسته له ئه‌ڵمانیایه و چاره‌سه‌ر وه‌رده‌گرێت، ره‌تی ده‌كاته‌وه به هه‌وڵی پارێزگاری هه‌ڵه‌بجه ره‌وانه‌ی ئه‌ڵمانیا كرابێت و ده‌ڵێت، "راست نییه به هه‌وڵی ئه‌وان نه‌هاتووم بۆ ئه‌ڵمانیا، به‌ڵام سه‌رۆكی حكوومه‌ت هاوكاری كردووم.”
ئه‌مڕۆ سێشه‌م 17ی ئادار، كامیل عه‌بدولقادر به‌ركه‌وته‌ی چه‌كی كیمیایی به "وشه"ی راگه‌یاند، ئێسته چاوه‌ڕێی ئه‌وه ده‌كات ئه‌ڵمانیا ڤیزه بداته خێزان و منداڵه‌كانی بۆ ئه‌وه‌ی بێن بۆ لای له ئه‌ڵمانیا و پێویستی به كه‌سێكه له‌وێ خزمه‌تی بكات.
به‌گوته‌ی ئه‌و به‌ركه‌وته‌یه‌ی چه‌كی كیمیایی، ئه‌ڵمانیا یاساكانی ئاڵۆزه و داوای ئه‌وه ده‌كات كه خێزانه‌كه‌ی بڕوانامه‌ی فێربوونی زمانی ئه‌ڵمانی A1 ی هه‌بێت، به‌ڵام ئه‌وه بۆ خێزانی زۆر قورسه، بۆیه داوای كردووه كه خێزانی بێته ئه‌ڵمانیا و له‌وێ ئه‌و كۆرسه‌ی فێربوونه ده‌ست پێ بكات.
له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر ده‌ستی ئازاد تۆفیق پارێزگاری هه‌ڵه‌بجه بۆ ئه‌ڵمانیا هاتبێته ناردن، كامیل عه‌بدولقادر ده‌ڵێت "ئه‌وه هیچ راست نییه و له خۆیه‌وه قسه ده‌كات، من خۆم له هه‌ڵه‌بجه هه‌ڵهاتووم و رۆیشتووم بۆ ئه‌ڵمانیا و داوای په‌نابه‌رێتیم كردووه.”
ئه‌و روونیشی كرده‌وه "له چوارچێوه‌ی هاوكارییه‌كاندا، جه‌نابی مه‌سروور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هاوكاری كردووه له دانانی بارمته بۆ وه‌رگرتنی ڤیزه بۆ خێزان و منداڵه‌كه‌ی، له نووسینگه‌كه‌شیه‌وه به‌ڵێنی ئه‌وه‌یان پێ داوین كه كار بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی ڤیزه بۆ خێزانه‌كه‌م.”
كامیل عه‌بدولقادر بۆ ئه‌وه‌ی نه‌شته‌رگه‌ری چاندنی سییه‌كانی بۆ بكرێت، چاوه‌ڕێی كه‌سێكی خۆبه‌خش ده‌كات
پێویسته بگوترێ كامیل عه‌بدولقادر بۆ ئه‌وه‌ی نه‌شته‌رگه‌ری چاندنی سییه‌كانی بۆ بكرێت، چاوه‌ڕێی كه‌سێكی خۆبه‌خش ده‌كات له ئه‌ڵمانیا كه دوای مردنی وه‌سیه‌ت بكات سییه‌كانی ببه‌خشێت به كه‌سێكی نه‌خۆش، به مه‌رجێك له رووی خوێنه‌وه نزیك بن له‌یه‌كتر.
سلێمانی/ هۆشیار عه‌لی