وەزارەتی تەندروستی: داوای درێژكردنەوەی قەدەغەكردنی هاتوچۆ دەكەین

:: AM:10:29:18/03/2020 ‌
وەزارەتی تەندورستی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ئاشكرای دەكات، بەهۆی ڕاگرتنی قەدغەی هاتوچۆ كاریگەری زۆرباش هەبووە لە ڕێگەگرتن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا.

ئەمڕۆ چوارشەم 18ـی ئادار، لە ڕاگەیەندراوێكی وەزارەتی تەندروستی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ئاشكرا كراوە، لەماوەی ڕۆژانی ڕابردوو بەهۆی ڕاگرتنی جموجۆڵ و هاتوچۆ، كاریگەری زۆر باش هەبووە لە ڕێگەگرتن لە بڵاوبوونەوەی نەخۆشی كۆڕۆنا.

داوای درێژكردنەوەی قەدەغەكردنی هاتوچۆ و بەردەوام بوونی مانەوەی هاووڵاتییان لە ماڵ دەكەین
وەزارەتی تەندروستی سوپاسی هاووڵاتییانی دەكات لەگەڵ وەزارەتی ناوەخۆ و پارێزگاكان و ئیدارەكان و دامودەزگا تەناهیییەكان هەماهەنگ بوونە.

لە كۆتایی ڕاگەیەندراوەكە ئاشكرا كراوە، داوای درێژكردنەوەی قەدەغەكردنی هاتوچۆ و بەردەوام بوونی مانەوەی هاووڵاتییان لە ماڵ دەكەین.

ئەمڕۆ لە سەعات 12ـی شەو كۆتایی دێت بەو 72 سەعاتەی لیژنەكە دیاری كردبوو بۆ قەدەغەی هاتوچۆ كە سەرەتا 48 سەعات بوو بە قەدەغەی هاتوچۆی هەموو شتێك.

لە هەرێمی كوردستان تا ئێستە 38 حاڵەتی تووشبوون بە كۆرۆنا تۆمار كراوە، یەك كەس گیانی لە دەست داوە و نۆ هاووڵاتی چاك بوونەتەوە و 28 هاووڵاتیش لە ژێر چاودێریدان.



وشە - رامیار جەواد

ئه‌م بابه‌ته 29675 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌