ئاسایشی هه‌ولێر له‌باره‌ی گرتنی دوو تاوانبار كه كه‌سێكیان كوشتبوو راگه‌یه‌نراوێكی بڵاو كرده‌وه و ڕای گه‌یاندووه، كوشتنه‌كه به مه‌به‌ستی دزینی پاره و ئۆتۆمبێل ئه‌نجام درابوو.
تاوانباران دانیان به تاوانه‌كه‌داناوه
ئه‌مڕۆ 18ی ئادار، ئاسایشی هه‌ولێر راگه‌یه‌نراوێكی بڵاو كرده‌وه و تیایدا هاتووه، له رێككه‌وتی 27ی شوبات ته‌رمی هاووڵاتیی ده‌شتی فه‌یسه‌ڵ به كوژراوی دۆزرایه‌وه، تیمه‌كانی به‌دواداچوون و لێكۆڵینه‌وه هه‌ڵسان به به‌دواداچوون و كۆكردنه‌وه‌ی به‌ڵگه‌ی تاوان.
روونیش كراوه‌ته‌وه كه له‌ئه‌نجامدا دوو تاوانبار به‌ناوه‌كانی (م.ا.م) و (و.ع.ف)گیران كه دانیشتووی شاری هه‌ولێرن هه‌ڵسابوون به كوشتنی ده‌شتی به‌مه‌به‌ستی دزینی پاره و ئۆتۆمبێله‌كه‌ی.
هه‌روه‌ها دووپات له‌وه كراوه‌ته‌وه كه تاوانباران دانیان به تاوانه‌كه‌داناوه و له‌سه‌ر فه‌رمانی دادوه‌ر به ماده‌ی 406 یاسای سزادانی عێڕاقی به‌ندكراون و ڕێككاره یاساییه‌كانیان له‌به‌رانبه‌ر ده‌گیرێته‌به‌ر.