بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر، گرتنى دوو كەسی بە تۆمەتی بەكارهێنان و بازرگانیكردن بە مادەی هۆشبەر ڕاگەیاند.
دوو كەس مادەی هۆشبەر بەكاردەهێنن و هەروەها بازرگانیشی پێوە دەكەن
ئهمڕۆ پێنجشهم 19ى ئادار، له ڕاگهیاندراوێكدا كه وێنهیهكی دهست "وشه" كهوتووه، بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای هەولێر عەمید دلێر نەجار ڕای گەیاندووه، دوای ئاگاداركردنەوەمان كەوا دوو كەس مادەی هۆشبەر بەكاردەهێنن و هەروەها بازرگانیشی پێوە دەكەن، تیمێكی لێكۆڵینەوەمان پێكهێنا و دوای كۆكردنەوەی زانیاری، توانرا هەردوو تۆمەتبارەكە بگیرێن.
ئاماژەی بۆ ئەوەش كردووه، هەردوو تۆمەتبارەكە بە ناوەكانی (ا.م.ح) و (ل.ش.ع)، دانیان بە تاوانەكەیاندا نا كە هەڵسابوون بە بەكارهێنان و بازرگانیكردن بە ماددەی هۆشبەر لە جۆری (كریستاڵ).
عەمید دلێر نەجار ڕوونیشی كردەوە، پەڕاوی لێكۆڵینەوە بۆ ئەم مەبەستە ڕێكخرا و ڕەوانەی دادوەری لێكۆڵینەوە كرا، بەڕێزیشیان بڕیاڕیدا بە ڕاگرتنی تۆمەتبارانی ناوبراو بە ماددە 14 لە یاسای ماددە هۆشبەرەكان.